بەپەلە

هەسەدە: هیچ رێككەوتنێك بۆ رادەستكردنی تەلتەمرو رێگەی نێودەوڵەتی ئێم فۆر بە سوریا و روسیا نییە

- 11/17/2019 5:42:00 PM 3681 جار خوێندراوەتەوە

خەندان -  
   
كینۆ گابرێل، وته‌بێژی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) رایگەیاند،"هیچ رێككەوتنێك بۆ رادەستكردنی تەلتەمرو رێگەی نێودەوڵەتی ئێم فۆر بە پۆلیسی سەربازی روسیا و سوپای سوریا نییە"

كینۆ گابرێل، وته‌بێژی(هه‌سه‌ده‌) رایگەیاند،"هیچ رێككەوتنێك بۆ رادەستكردنی تەلتەمرو رێگەی نێودەوڵەتی ئێم فۆر بە پۆلیسی سەربازی روسیا و سوپای سوریا نییە"

وتەبێژی هەسەدە وتیشی،"هێزەكانی سوپای توركیا و گروپە چەكدارەكانی نزیك لە ئەنقەرە بەردەوامن لە هێرشەكانیان بۆ سەر ناوچەكانی رۆژئاڤای كوردستان و پابەندی ئاگربەست نین"

پێشتر روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، بە گوێرەی رێککەوتنێک لەگەڵ روسیا و حکومەتی سوریا هێزەکانی سوریای دیموکرات تلتەمر رادەستی هێزەکانی روسیا دەکات.

باسی لەوەشکرد، بەگوێرەی رێككەوتنەكە، هێزەکانی روسیا و حکومەتی سوریا لە شارۆچکەی تلتەمر بڵاودەکرێنەوە و هێزەکانی تورکیا و چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنیش لە دەوروبەری تلتەمرەوە تا سنوری سەرێکانی دەکشێنەوە.

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئەوەشی خستەڕو، نزیکەی 15 ئۆتۆمبێلی سەربازی روسیا لە حەلەبەوە چونەتە شاری قامیشلۆ و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی قامیشلۆ جێگیر کراون.

نۆی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ سوپای تورکیا بە پاڵپشتی گروپە چەکدارەکانی سەر بەو وڵاتە هێرشی کردەسەر رۆژئاڤای کوردستان، ئەوەش دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا پەیوەندی تەلەفۆنیان ئەنجامداو ترەمپ بڕیاریدا بە کشانەوەی هێزەکانی لەو ناوچانەی سوریا کە تورکیا ئۆپەراسیۆنی سەربازی بۆ سەر هێزەکانی هەسەدە ئەنجامدەدات.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP