بەپەلە

بەغداد؛ چەند تۆمەتبارێک بە 1300 گرام مادەی هۆشبەرەوە دەستگیركران

- 11/17/2019 4:43:00 PM 454 جار خوێندراوەتەوە

خەندان -                 

وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەسبەسەرکردنی چەند تۆمەتبارێک کە بڕی 500 گرام مادەی کریستاڵ و 800 گرام مادەی حەشیشەی هۆشبەریان پێبوە راگەیاند.

سەعد مەعن موسەوی، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە لە تویتێکدا کە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند، "بنکەی هەواڵگیری گشتی وەزارەتی ناوخۆی عێراق توانیان کۆمەڵێک تۆمەتبار دەستگیر بکەن کە 500 گرام ماددەی کریستاڵ و 800 گرام ماددەی حەشیشەی هۆشبەریان پێوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەئێستادا وەزارەتی ناوخۆی عێراق بۆ لێپێچینەوە لەتۆمەتەکانیان رادەستی لایەنی پەیوەنیداری کردون.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP