بەپەلە

ئاژانسی فەرمی ئێران: 100 بانک و دوکان تاڵانکراون لەماوەی دو رۆژی رابردوی خۆپیشاندانەکاندا

- 11/17/2019 4:21:00 PM 4974 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

کەمێک بەرلەئێستا ئاژانسی فەرمی ئێران بڵاویکردەوە 100 بانک و دوکان تاڵانکراون لەماوەی دو رۆژی رابردوی خۆپیشاندانەکاندا.

تائێستا خۆپیشاندان لەزۆربەی شارەکانی ئێران و بەتایبەتیش لەناوچە کوردییەکان بەردەوامە، دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران جەخت لەسەر جێبەجێکردنی بڕیاری زیادکردنی نرخی بەنزین دەکەنەوە و دەڵێن لەبەرژەوەندی وڵاتەکەیاندایە، خۆپیشاندەرانیش هانی زیاتری خەڵک دەدەن بۆ هاتنە دەرەوەو و نیشاندانی ناڕەزایەتی لەو دۆخەی بەسەریاندا سەپێنراوە.

بەگوێرەی زانیارییە خۆجێیەکانیش، ئێوارەی ئەمڕۆ خۆپیشاندەران لەشاری مەریوان بانکێکی میلی و چەند فەرمانگەیەکی حکومییان سوتاندوە و لەبەرامبەردا هێزە ئەمنییەکان تەقەیان لەخۆپیشاندەران کردوە. 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP