لە روداوێكی ھاتوچۆدا کەسێک گیانیلەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربون

- 11/17/2019 3:50:00 PM 4074 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وتەبێژی ھاتوچۆی ھەولێر رایگەیاند، ئەمڕۆ لە روداوێكی ھاتووچۆدا لەسەر رێگای ھەولێر - خەبات، كەسێك گیانیلەدەستدا و سێ كەسی دیكەش برینداربون.

فازڵ حاجی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی ھەولێر لە راگەیەندراوێكدا بڵاویکردەوە، "به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی هه‌ولێر- خه‌بات، كه ‌ئێستا له‌ژێر نۆژه‌نكردنه‌وه‌دایه‌ بارهه‌ڵگرێك به‌هۆی هه‌وڵی تێپه‌ڕاندنی هه‌ڵه‌وه‌ چوه‌ سه‌ر رێگای ئۆتۆمبێلێكی كیایه‌كی تایبه‌ت كه ‌به‌ره‌و خه‌بات ده‌چو، ‌له‌ ئه‌نجامدا پێكدادان دروست بو".

ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی روداوەکەوە شۆفێری كیایه‌كه‌ گیانیله‌ده‌ستداو سێ كه‌سی دیكەش برینداربون.
Image may contain: sky and outdoor
ئەو روداوە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ رۆژی جیهانی یادکردنەوەی قوربانیانی هاتوچۆیە و لە هەرێمی کوردستانیش یادی ئەو رۆژە کرایەوە.
Image may contain: one or more people, car and outdoor
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی ھەولێر باسی لەوەشکرد، "له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ هۆكاری روداوه‌كه‌ ده‌ركه‌وت بارهه‌ڵگره‌كه‌ له‌گه‌ڵ سێ بارهه‌ڵگری دیكە به‌یه‌كه‌وه‌ له ‌رێگابونە و هه‌وڵیانداوه‌ پێكەوە بمێننه‌وه‌، ئه‌وه‌ش وایكردوه‌ جۆرێك له‌ پێشكەوتنەوە له‌نێوانیان دروست بێت، بۆیه‌ یه‌كیان كه‌ دواكه‌وتبو هه‌وڵی دابو له ‌ئۆتۆمبێله‌كانی دیكە له‌بارهه‌ڵگره‌كان تێپه‌ڕێت به‌بێ ره‌چاوكردنی ئه‌وه‌ی كه ‌رێگایه‌كه‌ كراوه‌ به یەكساید، به‌هۆی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ ئه‌مه‌ش وایكردبو رێگا دابخات له‌سه‌ر كیایه‌كه‌ كه‌ به‌ره‌و خه‌بات ده‌چو، ‌له‌ ئه‌نجامدا روداوی ھاتوچۆ دروستبوە".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP