هەواڵی ئەمڕۆ

سلێمانی؛ یەكەمین دانیشتنی دادگا لەسەر كەیسی سێوان قادر و منداڵەكانی بەڕێوەچو

- 11/17/2019 3:44:00 PM 15600 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی یەکەمین دانیشتنی دادگا لەسەر كەیسی سێوان قادر و منداڵەكانی بەڕێوەچو،  پارێزەری دۆسیەکەش دەڵێت، ئەوان بە بڕیارەکانی دادوەر "گەش بینن".

شەوی 16ی کانونی یەکەمی 2018، لە روداوێكی ئاگركەوتنەوەدا لە چەمچەماڵ سێ منداڵ گیانیان لەدەستدا، دوای هەفتەیەك مانەوەش لە نەخۆشخانە، دایكی ئەو منداڵانە بە ناوی سێوان قادر بەهۆی سەختی سوتانەكەیەوە لە نەخۆشخانەی ئیمێرجینسی سلێمانی گیانی لەدەستدا.

دوای ئەو روداوە پۆلیس و کەسوکاری سێوان هاوسەرەکەی سێوانیان بە ئەنجامدەری ئەم تاوانە تۆمەتبارکرد، دوای تێپەڕبونی نزیکەی ساڵێکیش بەسەر روداوەکەدا تا ئێستا دۆسیەکە لە دادگایە و یەکلایی نەکراوەتەوە.
لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا دادگادا بە تێر و تەسەلی گوێمان لێگیراوە و هەرچەندە چەند دانیشتنێکی ماوە

 

کۆساڵان حەمە موراد، پارێزەری کەیسی سێوان و منداڵەکانی ئەمڕۆ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا لەبەردەم دادگای سلێمانی رایگەیاند، "لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا دادگادا بە تێر و تەسەلی گوێمان لێگیراوە و هەرچەندە چەند دانیشتنێکی ماوە، بەڵام تا ئێستا ئێمە دادگاییەکە زۆر بە یاسایی دەبینین و دانیشتنی ئەمڕۆی دادگا بەباشی بەڕێوەچو".
دوەمین دانیشتنی دادگا لەسەر هەمان دۆسیە کاتەکەی دیارینەکراوە، بەڵام لە هەمو حاڵەتێکدا لە نێوا دو بۆ سێ هەفتەدا بەڕێودەچێت

 

باسی لەوەشکردوە، "دوەمین دانیشتنی دادگا لەسەر هەمان دۆسیە کاتەکەی دیارینەکراوە، بەڵام لە هەمو حاڵەتێکدا لە نێوا دو بۆ سێ هەفتەدا بەڕێودەچێت".

تەمیزکردنەوەی بڕیارێکی دادگا و داواکەرییەکی ئێمە بوە بۆ گواستنەوەی کەیسەکە بۆ دادگای سلێمانی

 

پارێزەری کەیسی سێوان و منداڵەکانی رونیکردەوە، دواکەوتنی ئەم کەیسە پەیوەندی بە چەند شتێکەوە بوە، کە دیارترینیان "تەمیزکردنەوەی بڕیارێکی دادگا و داواکەرییەکی ئێمە بوە بۆ گواستنەوەی کەیسەکە بۆ دادگای سلێمانی" .
دادوەر زۆر بێلایەنانە وتەکانی وەرگرتین و هیوادارین لە دانیشتنەکانی دیکە دادوەر بە هەمان شێوازی ئێستا بڕواتە پێشەوە

 

هاوکات شوانە قادر برای سێوان و یەکێک لەو کەسانەی کە شایەتی لە دادگاوە سەبارەت بە دانیشنی ئەمڕۆی دادگا لەسەر دۆسیەکەیان رایگەیاند، "دادوەر زۆر بێلایەنانە وتەکانی وەرگرتین و هیوادارین لە دانیشتنەکانی دیکە دادوەر بە هەمان شێوازی ئێستا بڕواتە پێشەوە".

ئەوەشی خستەڕو، " تەنیا سزای شایستە بۆ تاوانبار لەسێدارەدانە و ئێمە لەوە زیاتر بە هیچ شتێکی دیکە ڕازین نابین."


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP