هەواڵی ئەمڕۆ

بەپەلە

پرۆژه‌ی لێدانی لۆگۆ و ره‌نگی تایبه‌تی تاكسی شاره‌كان جێبه‌جێدەکرێت

- 11/17/2019 12:04:00 PM 13656 جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان- شه‌وكه‌ت قادر 

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گواستنه‌وه‌ و گەیاندن رایده‌گه‌یه‌نێت، پرۆژه‌ی لێدانی لۆگۆ و ره‌نگی تایبه‌ت به‌ تاكسی شاره‌كان كه‌وتوه‌تە بواری جێبه‌جێكردن، له‌ سبەینێوە شوفێرانی تاكسی ده‌توانن فۆرمی تایبه‌ت وه‌ربگرن.
پڕۆژه‌ی لێدانی لۆگۆ و ره‌نگی تایبه‌تی ته‌كسی شاره‌كان پرۆژه‌یه‌كی گشتیه‌ بۆ سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان
سلاح جه‌وهه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گواستنه‌وه‌ له‌ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "پڕۆژه‌ی لێدانی لۆگۆ و ره‌نگی تایبه‌تی ته‌كسی شاره‌كان پرۆژه‌یه‌كی گشتیه‌ بۆ سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان و لە ئێستاشدا له‌ قۆناغی كۆتاییداین".
ئاگاداری شۆفێران ده‌كه‌ینەوە بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گواستنه‌وه‌ی پارێزگاكان بكه‌ن

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ئاگاداری شۆفێران ده‌كه‌نەوە بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گواستنه‌وه‌ی پارێزگاكان بكه‌ن، بۆ وه‌رگرتنی فۆڕمی تایبه‌ت و ده‌ستكردن به‌ جێبه‌جێكردنی ئه‌و پڕۆژه‌یە.
 تاكسی ناوشاری هه‌ولێر له‌زگه‌ی ره‌نگی سور،  تاكسی ناوشاری سلێمانی له‌زگه‌ی ره‌نگی شین، تاكسی ناوشاری دهۆک له‌زگه‌ی ره‌نگی ره‌ش ده‌بێت

 

بەپێی بڕیارەکەی گواستنەوەو گەیاندنی هەرێمی کوردستان، تاكسی ناوشاری هه‌ولێر له‌زگه‌ی ره‌نگی سور ده‌بێت،  تاكسی ناوشاری سلێمانی له‌زگه‌ی ره‌نگی شین ده‌بێت، تاكسی ناوشاری دهۆک له‌زگه‌ی ره‌نگی ره‌ش ده‌بێت، تاكسی ده‌ره‌وه‌ی سه‌نته‌ری شاره‌كان له‌زگه‌ی ره‌نگی قاوه‌یی ده‌بێت.
فۆرمی تایبه‌ت ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شاره‌كان ده‌كه‌ین، شوفێران له‌ سبەینێوە ده‌توانن ئه‌و فۆڕمه‌ وه‌ربگرن

 

سلاح جه‌وهه‌ر باسی لەوەشکرد، ئه‌مڕۆ ئه‌و پرۆژه‌یه‌ كه‌وتوەته‌ بواری جێبێكردنەوە، فۆرمی تایبه‌ت ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شاره‌كان ده‌كه‌ن، شوفێران له‌ به‌یانیه‌وه‌ ده‌توانن ئه‌و فۆڕمه‌ وه‌ربگرن.

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گواستنه‌وه‌ له‌ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن رونیشیکردەوە، "ئه‌و فۆرمه‌ ده‌چێته‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هاتوچۆ، له‌ فلته‌ری بایۆمه‌تری وردبینی بۆ ناوەکان ده‌كرێته‌وه‌، ئه‌گه‌ر ده‌رچو ده‌چێته‌ ئاسایشی ناوچه‌كه‌ و پۆلیسی به‌ڵگه‌ی تاوان، ئه‌گه‌ر پێشینه‌ی تاوان نەبو، نیه‌ ئه‌وا لۆگۆی تایبه‌تی پێده‌درێت".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP