هەواڵی ئەمڕۆ

بەپەلە

پۆلیسی سلێمانی: دو کەس بەتۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی كوشتن دەستگیرکران

- 11/17/2019 11:59:00 AM 4039 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، لە قەزای چەمچەماڵ بەفەرمانی داوەرو بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عێراقی دو تۆمەتبار راگیران، "بەتۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی كوشتن".

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "شەوی ڕابردو بەهۆی دروستبونی دەمەبۆڵە لەنێوان دوگەنجدا لە نێو بازاڕی قەزای چەمچەماڵ هاوڵاتی (ه ، ك ،ح) لەدایكبوی 1988 دوای برینداربونی بەچەقۆ گیانی لەدەستدا".

ئاماژەی بەوەشکردوە، دوای گەیشتنی مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی چەمچەماڵ و تیمەكانی بەشی پۆلیسی بەڵگەی تاوان كەشف و هێڵكاری بۆ شوێنی ڕوداوەكەكراو تۆمەتباری ناسرا و بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیرا.

پۆلیسی سلێمانی دەشڵێت، لەئێستادا تۆمەتبار (ب ، ب ، ح) لەدایكبوی 1997 بەفەرمانی دادوەرو بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە، لە لایەن بەشی پۆلیسی چەمچەماڵەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە كراوەتەوە.

باسی لەوشەکردوە، هەروەها تۆمەتبارێكی دیکە بەفەرمانی دادوەرو بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیرا كە پێشتر فەرمانی گرتنی هەبوە لەسەر دۆسیەی كوشتنی دو هاوڵاتی.

پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی خستوەتەڕو، لەئێستادا تۆمەتبار (ش، ص،ح) بەفەرمانی دادوەرو بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP