خه‌ندان- شه‌وكه‌ت قادر
په‌رلەمانی كوردستان پرۆژه یاسایه‌ك بۆ ره‌وه‌ندی كوردی ئاماده ده‌كات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ره‌شنوسێكی ئاماده‌كردوه و له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌كان و ره‌وه‌ندی كوردی گفتوگۆی له‌باره‌وه ده‌كات.
ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی كوردستان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی حكومه‌ت، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی کوردستان، لایه‌نه سیاسیه‌كان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی كۆبوه‌وه، تیایدا گفتوگۆیان لەبارەی ئاماده‌كردنی پرۆژه یاسایه‌ك بۆ ره‌وه‌ندی كوردی کرد.
ده‌مانه‌وێت تواناكان، كار و چالاكیه‌كانی ره‌وه‌ندی كوردی به یاسا رێكبخه‌ین و ئه‌رك و مافه‌كانیان دیاری بكه‌ین
چیا شه‌ریف، ئه‌ندامی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ره‌وه‌ندی كوردی لە پەرلەمانی کوردستان رایگه‌یاند، "ده‌مانه‌وێت تواناكان، كار و چالاكیه‌كانی ره‌وه‌ندی كوردی به یاسا رێكبخه‌ین و ئه‌رك و مافه‌كانیان دیاری بكه‌ین، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش گفتوگۆمان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم كردوه و رهشنوسێكمان ئاماده كردوه".
ئاماژەی بەوەشکردوە، بۆ ئاماده‌كردنی ئه‌و پرۆژه یاسایه له‌گه‌ڵ حكومه‌ت، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی کوردستان، لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان، رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و شاره‌زایان گفتوگۆ دەکەین، له داهاتوشدا به هه‌ماهه‌نگی حكومه‌ت سه‌ردانی مه‌یدانی ره‌وه‌ندی كوردی ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ بكه‌ن و سه‌رنج و تێبینی و پێشنیاره‌كانیان وه‌ربگرن و له پرۆژه‌كه‌دا جێگریان بكه‌ن.