بەپەلە

بەتۆمەتی ساختەکردن لەهەڵبژاردنەکاندا
پۆلیسی بریتانیا لێکۆڵینەوە لە بەرپرسە باڵاکانی وڵاتەکە دەکات

- 11/17/2019 11:30:00 AM 1525 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-     

پۆلیسی بریتانیا لێکۆڵینەوە لە بەرپرسە باڵاکانی ئەو وڵاتە دەکات بەتۆمەتی ساختەکردن لە هەڵبژاردنەکاندا، ئەوەش دوای ئەوەی ئەندامێکی ئەنجومەنی شاهانەی وڵاتەکە کە سەر بە پارتی کرێکارانە سکاڵای یاسایی تۆمارکرد.

پۆلیسی لەندەن لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سکاڵا لەسەر دو بەرپرسی بریتانیا تۆمارکراوە، بەتۆمەتی ساختەکردن لە هەڵبژاردنەکانی 12ی دیسەمبەری ئەمساڵدا.
لیژنەی دادوەری لە پەرلەمانی بریتانیا بەرپرسە لە لێکۆڵینەوە لە هەمو سەرکردەکانی وڵاتەکە

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، لیژنەی دادوەری لە پەرلەمانی بریتانیا بەرپرسە لە لێکۆڵینەوە لە هەمو سەرکردەکانی وڵاتەکە، لەبارەی ساختەکردن لە هەڵبژاردنەکانی 12ی دیسەمبەردا.

چارلی فالکۆنر، ئەندامی ئەنجومەنی شاهان، کە سەر بە پارتی کرێکارانی ئۆپۆزسیۆنی بریتانیایە لەوتارێکدا داوای لە پۆلیسی بریتانیا کردوە، لێکۆڵینەوەی بکات لە ئەندامانی پارتی کرێکاران لەبارەی هەوڵەکانیان بۆ کشانەوەی پارتی برێکزیت لە هەڵبژاردنەکانی مانگی داهاتوی وڵاتەکە.
هەوڵەکانی پارتی پارێزگاران پرسیاری جددی لەبارەی پاراستنی خاوێنی هەڵبژاردنەکان دروستدەکات

 

باسی لەوەشکردوە، هەوڵەکانی پارتی پارێزگاران پرسیاری "جددی"ی لەبارەی پاراستنی خاوێنی هەڵبژاردنەکان دروستدەکات، لەوانەیە ئەو هەوڵانە ببێتە هۆی شکاندنی یاساکانی هەڵبژاردنەکان.
هەندێک لە ئەندامانی پارتی پارێزگاران لەبەرامبەر کشانەوەی پارتی برێکزیت، بەخشینی هەندێک پۆستیان بۆ ئەو پارتە پێشنیاز کردوە

 

بەوتەی فاکۆنر، هەندێک لە ئەندامانی پارتی پارێزگاران لەبەرامبەر کشانەوەی پارتی برێکزیت، بەخشینی هەندێک پۆستیان بۆ ئەو پارتە پێشنیاز کردوە.

14ی ئەم مانگە، ناجیل فاراج، سەرۆکی پارتی برێکزیتی بریتانیا رایگەیاند، "دەمەوێت نیگەرانیەکانم بە پۆلیسی بریتانیا رابگەیەنم".

هاوکات بۆریس جۆنسن، سەرۆکی پارتی پارێزگارانی بریتانیا و سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە لەلایەن خۆیەوە ئەو دەنگۆیانەی بە "لێدوانی بێ سود" ناوبرد.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP