بەپەلە

فەرمانی دورخستنەوە بۆ ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگا و پشکنەری گشتی پێشوی وەزارەتی تەندروستی دەرچو

- 11/17/2019 9:54:00 AM 1781 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-         

دەستەی دەستپاکی عێراق، فەرمانی دادوەری بۆ لەکارلابردنی یەکێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای بابل و لێکۆڵینەوە بۆ پشکنەری گشتی پێشوی وەزارەتی تەندروستی دەرکرد.

بەڕێوەبەرایەتی لێکۆڵینەوەی دەستەی دەستپاکی عێراق لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، فەرمانی دادوەری بۆ لەکارلابردنی یەکێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای بابل و لێکۆڵینەوە بۆ پشکنەری گشتی پێشوی وەزارەتی تەندروستی دەرکردوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، بڕیاری دورخستنەوەی ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای بابل بەهۆی سەرپێچیکردن لە پڕۆسەی دروستکردنی وێستگەیەکی سوتەمەنی گشتی دەرکراوە.

بەڕێوەبەرایەتی لێکۆڵینەوەی دەستەی دەستپاکی عێراق باسی لەوەشکردوە، فەرمانی لێکۆڵینەوە بۆ پشکنەری گشتی پێشوی وەزارەتی تەندروستی لەسەر بنەمای بونی چەند سەرپێچیەک لە گرێبەستی دروستکردنی نەخۆشخانەی 400 قەڵەوێرەیی لە پارێزگای بابل دەرچوە.

لە ماوەی دو هەفتەی رابردودا و لە چوارچێوەی روبەڕوبونەوەی گەندەڵی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ دەیان پەرلەمانتار، وەزیری پێشو، پارێزگاری ئێستا و پێشو، بەڕێوەبەری گشتی ئێستا  وپێشوی عێراق دەرچوە و زۆرینەشیان بە تۆمەتی گەندەڵی و خراپ بەکارهێنانی پۆستەکانیان دەستگیر دەکرێن.

ئەوەش خراوەتەڕو، بڕیاری لەکارلابردن و لێکۆڵینەوەکان لە دوای چەندین بەدواداچون دێت کە لەبارەیانەوە کراوە، بەپێی ماددەی 340 لەیاسای سزادانی عێراقی.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP