بەپەلە

حکومەتی ئێران خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی پچراندوە

- 11/16/2019 11:32:00 PM 2845 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

خۆپیشاندانەکانی ئێران لە بەرفراوانبوندایە، لە کاردانەوەی ئەوەشدا حکومەتی تاران خزمەتگوزاری هێڵی ئینتەرنێتی پچراندوە.

لەدوای ئەوەی حەسەن روحانی، سەرۆک کۆماری ئێران بڕیاری بەرزکردنەوەی نرخی بەنزینی لە وڵاتەکەیان بەڕێژەی 200% راگەیاند، لە چەندین شاری وەک بەهابەهاو مەشهەد و ئەسفەهان و چەند شارێكی دیکەی ئێران خۆپیشاندان لەدژی ئەو بڕیارە دەستیپێکرد.

لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەشێک لەوێنەی ڤیدیۆیی خۆپیشاندانەکان بڵاوکرایەوە و تێیدا دەردەکەوێت بەقەبارەیەکی گەورە خۆپیشاندانەکان بەردەوامن، لای خۆشییەوە محمود ئابادی رەتیدەکاتەوە کە ئاڵۆزییەکان بەردەوام بێت و وتی، دۆخەکە کۆنترۆڵکراوە و لەئێستادا حاڵەتێکی  نائاسایی ئەوتۆ بەدیناکرێت.

بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەک بۆ کەمکردنەوە و دامکرکاندنەوەی خۆپیشاندانەکان، حکومەتی تاران هێڵی ئینتەرنێتی لە چەندین شار و شارۆچکە پچراندوە، لە ئێستاشدا ماڵپەری سەرجەم رۆژنامەکانی ئەو وڵاتە بە رۆژنامەکانی زمانحاڵی حکومەتیشەوە لەکارکەوتون.

 


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP