هەواڵی ئەمڕۆ

کفری؛ یەکێکی دیکە لە بریندارەکانی روداوی تەقەکردنەکەی ئەمرۆ گیانی لەدەستدا

- 11/16/2019 10:28:00 PM 3180 جار خوێندراوەتەوە

خەندان - نیگار عومەر 

یەکێکی دیکە لەو بریندارانەی کە لەسەر قەڵای سەر بەناحیەی کفری بەهۆی کیشەی کۆمەڵایەتیەوە تەقەیان لێ کرا، گیانی لەدەستدا.

عەلی جەمال قدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بەخەندان- ی ڕاگەیاند ، یەکێکی دیکە لەبریندارەکانی روداوی تەقەکردنەکەی ئەمرۆ  بەناوی هونەر جلال لەدایکبوی 1988 دانیشتوی گوندی ئۆمەربل لەنەخۆشخانەی سلێمانی گیانی لەدەستدا، ئێستا دو کەس لەو ڕوداوەدا گیانیان لەدەس داوە".

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە،  بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵاتیەوە شەڕە تەقە  لەناحیەی سەرقەڵای سەر بەقەزای کفری لە نێوان ژمارەیەک هاوڵاتیدا دروستبو،  تیایدا سێ کەس برینداربون، یەکێکیان بەهۆی سەختی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانەی شەهید هەژار لەکەلار گیانی لەدەستدا.

لەئێستادا پۆلیس دەستی بەلێکۆڵینەوە کردوە و چەندین بەڵگە لەشوێنی ڕوداوەکە کۆکراوەتەوە و فەرمانی دەستگیرکردن بۆ چەند تۆمەتبارێک دەرچوە و پۆلیس گەڕانی بەدوای تومەتباراندا دەست پێکردوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP