وێنە.. منداڵێک بەبێ روخسار لەدایک بو

- 11/16/2019 9:39:00 PM 44643 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

لە پرتوگال منداڵێک بە بێ روخسار لەداک بوە، کە چاو و لوت و هەندێک بەشی کەلـلەی سەری نیە.

هەرچەندە لەکاتی لەدایکبونیدا، پزیشکەکان بە دایک و باوکیان راگەیاندوە کە تەنها چەند کاتژمێرێک لە ژیاندا دەبێت، بەڵام دوای 40 رۆژ لە لەدایکبونی هێشتا لەژیاند ماوە.

لە ئێستادا و و دوای40 رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە، پزیشکەکان رێگەیان بە دایک و باوکی رۆدریگۆ داوە کە بیبەنەوە بۆ ماڵەوە، هەرچەندە توانای بیستنی نیە و نازانێت دەمیشی بەباشی  بەکاربهێنێت.

 لەسەرەتادا تاوانای هەناسەدانی زۆر ناتەندروست بوە، بەڵام بەگوێرەی پزیشکەکانی ئەو نەخۆشخانەیەی لێی لەدایک بوە، باری تەندروستی تا دێت بەرەو باشبون دەچێت.

Credit: CEN

Credit: CEN

Credit: CEN



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP