هەواڵی ئەمڕۆ

ڤیدیۆ..ئەردۆگان: گەورەترین بێرێزیە بە یەپەگە و پەیەدە بوترێت کورد

- 11/16/2019 9:05:00 PM 22678 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

رەجەب تەیب ئەردۆگان لەدواین هێرشیدا بۆ سەر یەکینەکانی پاراستنی گەل و  پارتی یەکێتی دیموکراتی سوریا دەڵێت" بێرێزیە ئەوان وەک کورد بناسێنرێن".

ئەو وتانەی ئەردۆگان لەمیانی وتارێکیدا بو کە ئەمرۆ لە ئیستانبوڵ لە مەراسیمی کردنەوەی پەیمانگای ئاسایشی کۆمەڵایەتی پێشکەشی کرد و وتی" دەڵێن چی؟ کوردەکان..براکەم.کارێکی وا دەکەن یەپەگە و پەیەدە وەکو کورد دەناسێنن، ئەمە لەلایەک بێرێزیە بە هاوڵاتیە کوردەکانی من(تورکیا)،  لەلایەکی دیکەوە بێرێزیە بە (هەمو) کوردەکان ".

"ئەوە جوانترین نمونەی بێرێزیپێکردنە، ئەوان(پەیەدە و یەپەگە) تێرۆرستن، نابێت برا و خوكە کوردەکانمان لەگەڵ تێرۆرستاندا تێکەڵ بکرێن" ئەردۆگان وای وت.

لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا ئاماژەی بەوەدا، کە ئێستا لە پەرلەمانی تورکیا 50 پەرلەمانتاری کوردی بونی هەیە، ئەوەش لەکاتێکدایە کە بەهۆی پاکتاوی سیاسی حکومەتی تورکیا ئەگەری دەستلەکارکێشانەوەی بەکۆمەڵی ئەندامانی هەدەپە لە پەرلەمانی ئەو وڵاتەدا بونی هەیە.

ئەردۆگان لە وتارەکەی ئەمرۆیدا زیاتر لە هەر جارێکی دیکە حوکمی تاكڕەوی و خۆسەپێنی دەردەخست و  ئاماژەکانی " هاوڵاتیە کوردەکانی من" و "پەرلەمانی من"ی بەکاردەهێنا.


Cumhurbaşkanı Erdoğan: YPG ve PYD'yi 'Kürt' diye tanımlamak saygısızlığın daniskasıdır

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP