بەپەلە

چوار پارتەکەی بریتانیا گرەو لە سەر برێکزیت دەکەن
ئینفۆگرافیک..ئەجێندای کاری پارتەکانی بریتانیا بۆ هەڵبژاردنی داهاتو

- 11/16/2019 8:11:00 PM 3025 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بڕیارە رێکەوتی 12ی مانگی داهاتو، هەڵبژاردنی گشتی لە بریتانیا بەڕیوە بچێت، کە تیایدا چوار پارت کێبرکێ لەسەر مسۆگەرکردنی زۆرینەی پەرلەمان و گرەوی مانەوە و دەرچونی بریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا دەکەن.

لەم ئینفۆگرافیکەدا، ژمارەی کورسی و ئەجێندای کاری هەرچوار پارتی رکابەر خراوەتەڕو:

Image result for uk conservative party logo png'
پارتی پارێزکاران 


سەرۆک: بۆریس جۆنسن

Image result for parliament seat logo png'
ژمارەی کورسی: لە هەڵبژاردنەکانی 2017دا توانی 318 کورسی پەرلەمان بباتەوە(رێژەی 42.4)، لە رێکەوتی 6/11 لەدوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان کورسیەکانی کەمیکرد بۆ 298 کورسی.

ئەجێندای کارەکانی لە هەڵبژاردنی داهاتو: بردنەوەی زۆرینەی پەرلەمان بۆ مسۆگەرکردنی برێکزیت، باشکردنی کەرتی تەندروستی و پەروەردە.

Image result for uk labor party logo png'
پارتی کاری بریتانیا


سەرۆک: جێرمی کۆربین

Image result for parliament seat logo png'
ژمارەی کورسی: لە هەڵبژاردنەکانی 2017دا توانی 262 کورسی پەرلەمان بباتەوە(رێژەی 40)، لە رێکەوتی 6/11 لەدوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان کورسیەکانی کەمیکرد بۆ 242 کورسی.


ئەجێندای کارەکانی لە هەڵبژاردنی داهاتو: گەڵاڵەکردنی رێککەوتنێک بۆ دەرچون لە یەکێتی ئەوروپا و رێکسختنی ریفراندۆمێکی دیکە بۆ برێکزیت، بەڵام خۆی یەکلایی نەکردوەتەوە لە ئەگەری ریفراندۆمدا بانگەشەی لایەنگریی برێکزیت دەکات یان بەرهەڵستی، هاوکات بەڵێنی وەگەرخستنی  ژمارەیەکی زۆر وەبەرهێنانی بە بڕی 70 هەزار یۆرۆ و بەخۆڕاییکردنی هێڵی ئینتەرنێت دەدات.

Image result for uk LIBERAL DEMOCRATS party logo png'
پارتی لیبڕاڵ دیموکراتەکان

سەرۆک: جۆ سوینسن
Image result for parliament seat logo png'
ژمارەی کورسی : لە هەڵبژاردنەکانی 2017دا توانی 12 کورسی پەرلەمان بباتەوە(رێژەی 7.4)، لە رێکەوتی 6/11 لەدوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان کورسیەکانی زیادیکرد بۆ 20 کورسی.

ئەجێندای کارەکانی لە هەڵبژاردنی داهاتو: پارتەکەی سوینسن بە ئاشکرا بەرهەڵستی برێکزیت دەکات و لە ئەگەری بەدەستهێنانی زۆرینەی پەرلەماندا هەوڵی هەڵوەشاندنەوەی دەدات، و ئەگەر سەرکەوتو نەبێت ئەوا پشتگیری ریفراندۆمی دوەم  دەکات کە تیایدا بە ئاشکرا بانگەشە بۆ بەرهەڵستی دەکات. بەرنامەی کارەکانی بە شێوەیەکی گشتی خۆی دەبینێتەوە لە کەمردنی باجی گشتی و زیادکردنی دەرماڵەی خوێندنگەکان و موچەی مامۆستایان.

Image result for BREXIT PARTY logo png'
پارتی برێکزیت

سەرۆک: نەیجێل فاراژ
Image result for parliament seat logo png'
ژمارەی کورسی: 0 ( تەمەنی دروستبونی  دوای کۆتا هەڵبژاردنی گشتیە)

 


ئەجێندا: دەرچونی بریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا بەبێ زیان، بەجۆرێک سەربەخۆیی ئابوری و یاسا بۆ ولاتەکەی دابین بکات. دورخستنەوەی هەژمونی دەسەڵات لەسەر ژیانی هاوڵاتیان.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP