هەواڵی ئەمڕۆ

ئیستانبوڵ؛ لە ماوەی 4 مانگدا نزیکەی 50 هەزار کۆچبەر ڕەوانەی وڵاتانی خۆیان کراونەتەوە

- 11/15/2019 10:35:00 PM 2507 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

لە مانگی تەموزی ئەمساڵەوە، نزیکەی 50 هەزار کۆچبەر بە تەنها لە شاری ئیستانبوڵی تورکیاوە رەوانەی وڵاتانی خۆیان کراونەتەوە.

نوسینگەی سەرۆکایەتی شارەوانی ئیستانبوڵ ئەمرۆ هەیەنی رایگەیاند، لە مانگی  تەموزەوە دەستکراوە بە هەڵمەتی دەستبەسەرکردنی کۆچبەرە نایاسایەکان و 42 هەزار و 888 کۆچبەری نایاسای لە وڵاتانی جیا جیاوە نێردراون بۆ ناوەندەکانی ناردنەوەی  پەنابەران.

ئاماژەی بەوەشدا، لە چوارچیوەیەدا 6 هەزار و 416 پەنابەری سوریان دەستبەسەرکردوە کە دۆکیومێنتی فەرمیان پێنەبوە و رەوانەی کامپە کاتیەکانی پەنابەرانیان کردون.

پێشتر سەلیمان سویلۆ، وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند حکومەتی تورکیا لە پلانیدایە تا کۆتای ئەمساڵ 80 هەزار  کۆچبەری نایاسای رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان بکاتەوە، هاوکات سەرۆکایەتی ئەو وڵاتە چەندین جار ناردنەوەی پەنابەرە سوریەکان و کردنەوری دەروازە سنوریەکانی تورکیا-ئەوروپایان بەروی پەنابەران و کۆچبەرانی جێگیربو لەتورکیا وەک کارتی فشار  سیاسەتی  دەرەوەی تورکیا بەکارهێناوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP