خەندان-
بەشار ئەسەد، سەرۆکی سوریا رایدەگەیەنێت ئامانجی تورکیا لە دروستکردنی ناوچەی ئارام لە باکوری وڵاتەکەی بۆ گەڕانەوەی پەنابەران نیە و دەڵێت،" ئەمە فریودانە و بۆ هێنانی تیرۆریستە چەکدارەکانە"
سەرۆکی سوریا لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی فەرمی روسیا باسی پرسەکانی تایبەت بە هێرشی تورکیا بۆ رۆژڤاوا کرد، رۆڵی روسیا لەو دۆخە و داخوازی کورد بۆ فیدراڵییەت لە رۆژئاوای کوردستان کرد.
بەشار ئەسەد وتی: "هه‌ڵسه‌نگاندنمان بۆ رێككه‌وتنی توركیا و روسیا ئه‌رێنییه، به‌ڵام له سۆنگه‌ی متمانهبونمان به‌توركیاوه سه‌رچاوه‌ی نه‌گرتوه، كه هیچ كاتێك راستگۆ نه‌بوه له به‌رامبه‌ر پابه‌ندییه‌كانیان جا له ئه‌ستانه بێتیان له بۆنه‌یه‌كی دیكه بێت، به‌ڵام هاتنه ناوه‌وه‌ی روسیا بۆ ئه‌م پرسه لایه‌نی ئه‌رێنیی زۆری هه‌یه له‌كاتێكدا ئێمه له‌به‌رامبه‌ر سێ بژارده‌دا بوین".
سەرۆکی سوریا باسی سێ بژاردەکە دەکات و وتی: "بژارده‌ی یه‌كه‌م ئه‌جیندا و پیلانگێڕی توركی بو به ره‌هه‌نده ئیخوانی و عوسمانییه‌كه‌یه‌وه، پیلانی دوه‌میش ئه‌مریكی بو ئه‌ویش گرێدراوی پیلانه توركییه‌كه بو كه ویستی توركیا له‌شكركێشی بكات و ده‌ستوه‌رداته نێو سوریا بۆ ئاڵۆزكردنی دۆخه‌كه و بۆ ئه‌وه‌ش بو كه نه‌خشه‌ڕێگای چاره‌سه‌رییه‌كان دوربخاته‌وه كه چاوه‌ڕوانیمان وابو له نزیكترین كاتدا چاره‌سه‌ریان بكه‌ین، بژارده‌ی سێیه‌میش پێشنیازه‌كه‌ی ئه‌ڵمانیا بو بۆ ته‌واوی ناوچه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی له‌ژێر پاراستنی نێوده‌وڵه‌تیدا بێت، ئه‌مه‌شیان به‌شێك بو له پیلانی ئه‌مریكا بۆ ناوچه‌كه. لێره‌دا روسیا رۆڵێكی كارای بینی كاتێك رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ توركیا كرد بۆ به‌رگرتن له پاساوی كورد بهكشاندنهوهی هێزه‌كانیان و راگرتنی له‌شكركێشییه‌كانی سوپای توركیا".
سەرۆکی سوریا لەبەشێکی قسەکانیدا باسی داخوازی کوردی کرد بۆ فیدراڵییەت و وتی:" دوپاتی ده‌كه‌مه‌وه، كێشەمان له‌گه‌ڵ به‌شێك له كورده‌كان هه‌یه. ده‌مه‌وێ جه‌خت له‌وه بكه‌مه‌وه زۆربه‌ی كورده‌كان چه‌ندین سه‌ده‌یه له سوریا هه‌ن و هیچ كێشه‌یان نه‌بوه.
" هه‌ندێك گروپی توندئاژۆ هه‌ن به مانا سیاسییه‌كه‌ی كه پێشنیازی بیرۆكه‌ی جوداخوازی ده‌کەن، به‌شێكیان باس له فیدراڵییه‌ت و ئۆتۆنۆمی ده‌كه‌ن و به‌ناوی كورد بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه، وهكوتم، ئه‌م ناوچه‌یه عه‌ره‌بییه، ئه‌گه‌ر كه‌سێك مافی ئه‌وه‌ی هه‌بێت باس له فیدراڵییه‌ت بكه‌ن، ئه‌وا عه‌ره‌به‌كانن، چونكه ئه‌وان زۆرینه‌ن له‌م ناوچه‌یه‌دا، ئه‌مه قسه‌یه‌كی نه‌گونجاوه به‌تایبه‌تی له‌م دۆخه‌دا، ئه‌م ناوچه‌یه جیاوازه له باكوری عێراق یان له باشور و باشوری رۆژهه‌ڵاتی توركیا كه زۆرینه كوردن، بۆیهشتێك نییه به‌ناوی زۆرینه‌ی كورد له‌م ناوچه‌یه" ئەسەد لە چاوپێکەوتنەکەدا وا دەڵێت.