داواش دەکات کێڵگە نەوتیەکان رادەستی دیمەشق بکاتەوە
وێنە وڤیدیۆ..روسیا دەستدەگرێت بەسەر بنکە سەربازیە چۆڵکراوەکانی ئەمریکا لە سوریا

- 11/15/2019 8:56:00 PM 8545 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

روسیا دەستبەسەرداگرتنی بنکە سەربازیە چۆڵکراوەکانی سوپای ئەمریکای لە روسیا راگەیاند، داواش لە واشنتن دەکات کێڵگە نەوتیەکانی رادەستی دیمەشق بکاتەوە.

لەچەند وێنەیەکدا کە پاشنیوەرۆی ئەمرۆ، لەلایەن تەلەفیزیۆنی زڤێزدای زمانحاڵی سوپای روسیاوە بڵاوکراوەتەوە، دەردەکەوێت یەکە زەمینی و ئاسمانیەکانی سوپای روسیا چونەتە ناو بنکە سەربازیەکانی سوپای ئەمریکا لە باکوری حەلەب، کە مانگی رابردو بە فەرمانی ترەمپ چۆڵکران.

هاوکات لەلایەکی دیکەوە، حکومەتی مۆسکۆ داوا دەکات واشنتن كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كان باکوری سوریا راده‌ستی دیمه‌شق بكاته‌وه‌.

دمیتری پۆلیانسكی جێگری نوێنه‌ری روسیا له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، له‌ میانی دانیشتنێكی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، كه‌ دوێنێ پێنجشه‌ممه‌ به‌ڕێوه‌چو، وتی" پێویسته‌ په‌له‌ بكرێت له‌ چونه‌ ده‌ره‌وه‌ی بیانییه‌كان له‌ سوریا".

وتیشی" پێویسته‌ دیمه‌شق كۆنترۆڵی كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كان بگرێته‌وه‌ ده‌ست، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت  سود له‌ داهاتیان ببینێت و ئابوری وڵاته‌كه‌ی پێ ببوژێنێته‌وه‌".

Russia landed attack helicopters and troops at a sprawling air base in northern Syria vacated by US forces. Pictured is a Russian military policeman standing

Armed Russian military police were shown in footage aired on Zvezda flying into the Syrian air base in northern Aleppo province

The move comes after US President Donald Trump abruptly ordered the withdrawal of US troops from parts of Syria last month

On Thursday, Zvezda said Russia had set up a helicopter base at an airport in the northeastern Syrian city of Qamishli


no

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP