بەپەلە

ئەمریکا جەخت لە گەڕاندنەوەی چەکدارانی داعش بۆ وڵاتانی ئەوروپا دەکاتەوە

- 11/15/2019 8:06:00 PM 1862 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

جەیمز جێفری، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا، جەختدەکاتەوە لە گەڕانەوەی هاوڵاتیانی بیانی ئەندامی گروپی تیرۆریستی داعش لە زیندانەکانی عێراق و سوریاوە بۆ وڵاتەکانیان. 

جیفری وتی" ئەندامانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی سەبارەت مەسەلەی گەڕاندنەوەی چەکادارە بەندکراوەکانی داعش بۆ وڵاتەکانیان ناکۆکی بیروڕایان هەیە"

" ئەمریکا هیچکات کیشەی چەکدارانی بیانی لە زیندان لە جیاتی  ولاتەکانی خۆیان چارەسەر ناکات" جێفری لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا وای وت.

هاوکات، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە کاروباری سوریا داواکاری وڵاتانی ئەوروپای لە بۆ دادگاییکردنی  چەکدارانی داعش لە عێراق بەهەنگاوێکی نابەرپرسانە لەقەڵەمدا. 

وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ڕۆژی دوشەممە دەستپێکردنی پرۆسەی گەڕانەوەی چەکدارە ئەوروپیەکانی گروپی تێرۆرستی داعشی بۆ وڵاتەکانیان راگەیاند.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP