خەندان-
ئەگەرچی ئاشکرایە کە پیسی هەوا کاریگەری لەسەر تەندروستی مرۆڤ دروستدەکات لە توێژینەوەتەکی نوێدا، زاناکان هۆشداری دەدەن لە پیسبونی هەوا و رایدەگەیەنن، ئەگەرەکانی توشبونی شێرپەنجڤەی مێشک بە هەوای پیس زیاددەبێت.
توێژەران لە زانکۆی مکگیل لە کەنەدا، بۆیان ئاشکرا بوە، کە تەنۆچکە بچوکەکان هەەوای پیس لە رێگەی سیەکانەوە دەگوازڕینەوە بۆ خوێن و لەوێشەوە بۆناوی ئەندامەکاننی لەش و دواتریش هەندێکیان بۆ ناو دەمارەخانەی میشک دەزگوازرێنەوە.
لەو توێژنەوەیەدا کە لەسەر 1.9 ملیۆن کەس ئەنجامیانداوە، بۆیان دەرکەوتوە زیاتر لە 1400 کەس نیشانە دیارەکانی شێرپەنجە و وەرەمی مێشکیان تیادایە، کە بەهۆی پیسی هەواوە تیایاندا دروست بوە.

کوالیتی خراپی هەوا لە وڵاتانی ئاسیا و بەتایبەت لە هیندستان و پاکستان لە مانگەکانی ئۆکتۆبەر و نۆڤەمبەری ئەمساڵدا پێوانەیان شکاند ، زاناکانیش هۆشداری دەدەن لە خراپتربونی کەش و هەوا و لە ساڵانی داهاتودا.