بەپەلە

خەندان خشتەی دابەشكردنی موچەی سەرجەم وەزارەت و دەستە و فەرمانگەكان بڵاودەكاتەوە

- 11/15/2019 2:32:00 PM 178541 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، بڕیاروایە هەفتەی داهاتو تەواوی وەزارەت و دەستەكان موچەكانیان وەربگرن.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی ھەرێمی كوردستان بە خەندان-ی راگەیاند، بڕیاروایە هەفتەی داهاتو تەواوی وەزارەت و دەستەكان موچەكانیان وەربگرن، بۆ ئەو مەبەستەش خشتەی دابەشکردنی موچەی ئاڕاستەی گەنجینەکان کردوە"

بەگوێرەی خشتەكە، ڕۆژی یەکشەممە 17/11/2019 وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان موچە وەردەگرن، رۆژی دوشەممە ئەنجومەنی دادوەری موچە وەردەگرێت و سێشەممە وەزارەتی داد و رۆژی چوار شەممەش موچەی هەریەك لە وەزارەتەكانی (خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ناوخۆ، ئەوقاف و کاروباری ئایینی و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان) و هەریەك لە ھێزەكانی زێرەڤانی و دەزگای گشتی ئاسایش و ئەنجومەنی ئاسایش، هێزی بەرگریی فریاکەوتن، پۆلیسی نەوت و گاز و بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامەی ھەرێم موچە وەردەگرن.

ئاماژەی بەوەشكرد، رۆژی پێنجشەممە 21/11/2019، وەزارەتەكانی (كشتوكاڵ، كارەبا، شاره‌وانی‌ و گەشتوگوزار، گواستنه‌وه و گه‌یاندن، پلاندانان) و دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی و دەستەی مافی مرۆڤ و ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان و دەستەی ده‌ستپاكی، ده‌سته‌ی ژینگه و دەستەی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و ده‌زگای گشتی کاروباری مین و كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن، موچەكانیان پێدەدرێت.

وەزارەتی دارایی مانگە بە دو قۆناغ دەستبەدابەشکردنی موچەی فەرمانبەران دەکات، قۆناغی یەکەم پشت بە داهاتی نەوتی فرۆشراو دەبەستێت، قۆناغی دوەمیش لەو پارەیە دابەشدەکرێت کە لە بەغداوە دەگاتە هەرێمی کوردستان.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP