بەپەلە

سیستانی: پێویستە گۆڕانكاری لە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان بكرێت

- 11/15/2019 12:20:00 PM 1717 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
ئەمڕۆ هەینی، نوێنەری عەلی سیستانی، گەورە مەرجەعی شیعەكانی عێراق دوایین پەیامی سیستانی لەسەر خۆپیشاندانەكانی عێراق ئاشكراكردو رایگەیاند،"پێویستە گۆڕانكاری لە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان بكرێت".

نیوەڕۆی ئەمڕۆ، ئەحمەد ئەلسافی، نوێنەری مەرجەعیەتی گشتی شیعەكان لە عێراق لە وتاری هەینیدا رایگەیاند،"مەرجەعیەت سەركۆنەی هەر دەستدرێژییەك دەكات كە بكرێتە سەر خۆپیشاندەران".

ئەحمەد ئەلسافی وتیشی،"پێویستە گۆڕانكاری لە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان بكرێت و لێپێچینەوە لە گەندەڵكاران، چونكە دۆخەكە گەیشتوەتە سنورێت كە بەرگەی ناگیرێت".

ئاماژەی بەوەشكرد "ئاڵۆزیەكانی وڵات بەهۆی رێككەوتنە سیاسیەكان لەسەر بنەمای دابەشكردنی دەسەڵات و خێر و بێری وڵات لە زیادبوندایە و هۆشداری دەدەین لە بونی وڵات بە مەیدانی ململانێ لە ئەنجامی دەستوەردانە دەرەكیەكان".

سەبارەت بە خۆپیشاندانەكانیش مەرجەعیەتی سیستانی وتی "هەوڵ و جەنگی چاكسازی كە لە ئێستادا گەلی عێراق ئەنجامیدەدات، تێكۆشانێكی نیشتیمانیە و رێگە بە هیچ لایەنێكی دەرەكی نادرێت دەستێوەردانی ب ۆناوخۆی عێراق ئەنجامبدات".

لە بەشێكی دیكەی وتەكانیدا ئەلسافی رایگەیاند "پەلەكردن لە بریاردان لەسەر یاسایەكی دادپەرورانە بۆ ئەنجامدانی هەلبژاردن، متمانەی هاونیشتیمانیان سەرلەنوێ دروستدەكاتەوە بە پرسی سیاسی".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP