هەواڵی ئەمڕۆ

بەپەلە

هەدەپە وێنەی ئەو چوار سەرۆك شارەوانیەی بڵاوكردەوە كە ئەمڕۆ باكوری كوردستان دەستبەسەركران

- 11/15/2019 12:01:00 PM 2333 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

پارتی دیموكراتی گەلان، هەدەپە، دەستگیركرنی چوار سەرۆك شارەوانی پارتەكەی لەلایەن پۆلیسی توركیاوە پشتڕاستكردەوە و وێنەی هەر چوار سەرۆك شارەوانییەكەی بڵاوكردەوە.

بەیانی ئەمڕۆ، خەندان هەواڵی دەستگیریكردنی چوار سەرۆك شارەوانی هەدەپەی بە تۆمەتی بانگەشەكردن بۆ تیرۆر لەلایەن پۆلیسی توركیاوە بڵاوكردەوە.

ئەمڕۆ هەینی،"لە پارێزگای مێردین لە باكوری كوردستان هەریەک لە گوڵستان ئۆنجو، هاوسەرۆکی شارەوانی ستەور، موڵکیە ئەسمەز هاوسەرۆکی شارەوانی دێرک، نالان ئۆزئایدن هاوسەرۆکی شارەوانی شەمرەخ-ی هەدەپە دەستگیرکران. هاوكات لەگەڵیاندا (موسلیم ئوزباهچەجی و هەدیە گونەش و بورهان تەمەل و فەیزوڵا ئەرۆل) کارمەندانی شارەوانی دێرک لەگەڵ هاوسەرۆکی شارەوانییەکان دەستگیرکران.

هەر ئەمڕۆ هه‌تیجه‌ چه‌ڤیك، هاوسه‌رۆكی شاره‌وانی سوروچ له‌ روحا لەلایەن پۆلیسەوە دەستبەسەركراو ئەوەش لە چوارچێوەی دەستگیركردنی سەرۆك شارەوانیەكانی هەدەپە بە تۆمەتی بانگەشەكردن بۆ تیرۆر.

 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP