هەواڵی ئەمڕۆ

بەپەلە

لەڕوداوێکی هاتوچۆدا چوار کەس برینداربون

- 11/15/2019 11:29:00 AM 10322 جار خوێندراوەتەوە

خەندان- نیگار عومەر 

وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیان ڕایگەیاند، بەهۆی ڕوداوێکی هاتوچۆوە، لەسەر ڕێگای کەلار- دەربەندیخان ،چوارکەس برینداربون.

کارزان مەجید، وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیان بەخەندان- ی ڕاگەیاند، "بەیانی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای کەلار- دەربەندیخان، بەهۆی پێکدادانی دو ئۆتۆمبێلی جۆری تیۆتا لاندکرۆزەر و مازدایەکی تایبەت، چوار کەس برینداربون، یەکێک لە بریندارەكان منداڵە و ئەوانی دیکە ئافرەتن، سەرجەمیان سەرنشینی ئۆتۆمبێلی جۆری مازداکەن"

ئەوەشی ڕونکردەوە،" ئۆتۆمبێلی جۆری لاندکرۆزەر بەئاراستەی قەزای دەربەندیخان ڕۆشتوە و ئۆتۆمبێلی بەرامبەر بەپێچەوانەوە لەنزیک چێشتخانەی باوەنور پێکیانداداوە، بریندارەکان گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی شەهید مەلا ئەحمەد لەباوە نور، لێکۆڵینەوەش لەلایەن تیمی هاتوچۆی ناحیەی باونورەوە دەستی پێکردوە"


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP