بەشار ئەسەد: ئەمڕۆ یان سبەی رێگە بە جیابونەوەی كورد نادەین

- 11/15/2019 11:26:00 AM 9315 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەشار ئەسەد، سەرۆكی سوریا لە میانی چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ هەردو كەناڵی ئارتی روسی و ئاژانسی روسیا سیگۆدنیا كە كەمێك پێش ئێستا كۆتایی هات رایگەیاند،"ئێمە هەمو هەوڵێكی جیابونەوە رەت دەكەینەوە، جیابونەوەی كورد ئەمڕۆ یان لە داهاتو لە سوریا رەتدەكەینەوە و رێگەی پێ نادەین".

بەشار ئەسەد رایگەیاند،"تیرۆر هیچ سنورێكی نییە، ئەمڕۆ لە سوریایە، لەوپەڕی ئاسیایە، لە ئەوروپایە، هەروەك لە ماوەی دو ساڵی رابردو تیرۆر رویدا، هەروەها تیرۆر لە روسیایە" 

سەرۆكی سوریا، رێكەوتنی نێوان توركیا و روسیای سەبارەت بە دۆخی سوریا بە ئیجابی هەڵسەنگاند، هاوكات راشیگەیاند، كە متمانەی بە توركیا نییە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە چەندن ساڵە شەڕی گەندەڵی دەكەین.

 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP