هاوسەرۆكی شارەوانی رۆحا لە باكوری كوردستان دەستبەسەركرا
-
11/15/2019 10:50:00 AM
1349 جار خوێندراوەتەوە
خەندان-
ئەمڕۆ هەینی، هاوسەرۆكێكی شارەوانی پارێزگای رۆحای باكوری كوردستان دەستبەسەركرا.
بەگوێرەی زانیاریی میدیاكانی باكوری كوردستان، بەیانی ئەمڕۆ ههتیجه چهڤیك، هاوسهرۆكی شارهوانی سوروچ له روحا لەلایەن پۆلیسەوە دەستبەسەركراو ئەوەش لە چوارچێوەی دەستگیركردنی سەرۆك شارەوانیەكانی هەدەپە بە تۆمەتی بانگەشەكردن بۆ تیرۆر.
ئەمە لەكاتێكدایە كە هەر ئەمڕۆ راگەیەندراكە لە پارێزگای مێردین لە باكوری كوردستان هەریەک لە گوڵستان ئۆنجو، هاوسەرۆکی شارەوانی ستەور، موڵکیە ئەسمەز هاوسەرۆکی شارەوانی دێرک، نالان ئۆزئایدن هاوسەرۆکی شارەوانی شەمرەخ-ی هەدەپە دەستگیرکراون. هاوكات لەگەڵیاندا (موسلیم ئوزباهچەجی و هەدیە گونەش و بورهان تەمەل و فەیزوڵا ئەرۆل) کارمەندانی شارەوانی دێرک لەگەڵ هاوسەرۆکی شارەوانییەکان دەستگیرکراون.
بەگوێرەی میدیاكانی باكوری كوردستان، تاكو ئێستا دەسەڵاتدارانی توركیا 30 سەرۆك شارەوانی هەدەپەی لە پۆستەكانیان دورخستۆتەوە و دەست بەسەری كردون و لە شوێنەكانیان قیومەكانی داناوە.