ناكۆكیەكی ئەندامانی ناتۆ لەسەر باكوری سوریا بەردەوامە
-
11/15/2019 10:36:00 AM
6846 جار خوێندراوەتەوە
خەندان-
سكرتێری گشتی رێكخراوی ناتۆ رایگەیاند، "لەسەر دۆخی باكوری سوریا، هێشتا ناكۆكی نێوان وڵاتانی ناتۆ بەردەوامی هەیە".
جێنس ستۆڵتنبێرگ، سكرتێری گشتی ناتۆ رایگەیاند،"هەتا ئێستاش دۆخی باكوری سوریا نائارام و ئاڵۆزە، هێشتا ناكۆكی نێوان وڵاتانی ناتۆ لەسەر ئەو دۆخە بەردەوامی هەیە"
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەندامانی ناتۆ هاودەنگن لەسەر پاراستنی ئەو دەستكەوتانەی لە بەرامبەر شەڕی داعش كە دوژمنی هاوبەشمان بوە بەدەستهاتون. ئێمە پشتیوانی هەوڵەكانی نهتهوهیهكگرتوهكان دهكەین تاكو چارەسەرێكی جێگیر لە سوریا بێتەدی.
ئەوەشی خستەرو، كە ژمارەیەك لە وڵاتانی ئەندامی ناتۆ، هێرشەكانی توركیایان بۆ سەر باكوری سوریا شەرمەزار كردوە، چونكە هێرشەكە بۆ سەر هێزەكانی (هەسەدە)یە كە بەشێك بوە لە جەنگی هاوپەیمانان دژی داعش.