هەواڵی ئەمڕۆ

نرخی بەنزین لە ئێران گران دەبێت

- 11/15/2019 10:04:00 AM 2849 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

كاتژمێر 00:00 شەوی 14 / 15-11-2019 کۆمپانیای نیشتمانی نەوتی ئێران پێدانی بەنزینی حكومی سنورداركرد، لە خشتەیەكدا بڕی ئەو لیترەی دیاریی كرد كە دەدرێتە شۆفێران بەپێی جۆری ئۆتۆمبێلەكانیان، ئەوەش كاریگەری لەسەر نرخی بەنزین دروستكردو بەنزینی ئازاد نرخەكەی لە جۆری سۆپەر بوە 3500 تمەن.

بەگوێرەی میدیاكانی ئێران، کۆمپانیای نیشتمانی نەوتی ئێران، لە خشتەیەكدا بڕی ئەو لیترەی دیاریی كرد كە لەمەودوا مانگانە لە رێگەی كارتەوە دەدرێتە شۆفێران و نرخنەكەی 1500 تمەن دەبێت.

 

لە خشتەكەدا بڕی ئەو بەنزینە دیاریی كراوە كە حكومەت لەرێگەی كارتەوە دەیداتە شۆفێران و بۆ ماتۆرسكیل كەمترین بڕە كە 25 لیترەو بۆ ئەمبۆلانسیش زۆترینە كە 500 لیترە و بۆ هەر لیترێك بڕی 1500 تمەن وەردەگیرێت.

هەر بە گوێرەی میدیاكانی ئێران، دوای ئەو بڕیارە، نرخی بەنزینی ئازاد بەشێوەیەكی لەناكاو بەرزبوەتەوە بە جۆرێك نرخی لیترێك بەنزینی ئازاد 3000 تمەنەو بەنزینی سۆپەریش 3500 تمەنە، ئەم بڕیارەش هەر لە سەرەتاوە ناڕەزایی لێكەوتەوە و دور نییە، كاردانەوەی توندی لە لایەن هاوڵاتیانەوە لێبكەوێتەوە.

 


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP