عێراق و ئێران دراوسێ و برای هەمیشەیین
هۆشیار زێباری: پیرۆزبایی لە هەڵبژاردەكەمان دەكەم

- 11/14/2019 11:46:00 PM 5987 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

هۆشیاری زێباری، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی وێڕای پیرۆزبایی لە هەڵبژاردەی بەبۆنەی بردنەوەی لە عێراق رایگەیاند،"هەردو گەلی عێراق و ئێران دراوسێ و برای هەمیشەیین"
 
هۆشیار زێباری ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی لە تویتێكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند"سەركەوتنی ئەمڕۆ هەڵبژاردەی نیشتمانیمان بۆ تۆپی پێ بەسەر ئێراندا لە عومان بە دو گوڵ بەرامبەر گۆڵێك سەركەوتنە و پیرۆزە".
 
زێباری نوسیویەتی،"بێگومان ئەم سەركەوتنە مژدەیەكە بۆ خۆپیشاندەرە نارازییەكانمان و كەسوكاریان، بەڵام هەڵەیە سیاسەت و وەرزش تێكەڵ بكرێن، هەردو گەلی عێراق و ئێران دراوسێ و برای هەمیشەیین".
 
لە كۆتاییدا نوسیویەتی،"هەزارجار پیرۆزبایی لە هەڵبژاردەكەمان دەكەم لە ركابەرییە وەرزشییە شەریفەكەیاندا".

 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP