بڵێسە جەبار فەرمان هۆشدارییەك لە دەركردنی یاساكانی عێراق دەدات

- 11/14/2019 11:14:00 PM 15676 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

پەرلەمانتارێكی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق هۆشداری دا لە دەركردنی ئەو یاسایانەی لە ژێر فشاری خۆپیشاندەران دەردەكرێن و رایگەیاند،"ھەڵەی گەورەیە گەرلە ژێر فشار و بۆ رازیکردن یاسای بەپەلە و باش دراسەنەکراو دەربکرێت"
ھەڵەی گەورەیە گەرلە ژێر فشار و بۆ رازیکردن یاسای بەپەلە و باش دراسەنەکراو دەربکرێت

 

بڵێسە جەبار فەرمان، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی لە پۆستێكدا لە فەیسبوكی خۆی رایگەیاند،"ھەڵەی گەورەیە گەرلە ژێر فشار و بۆ رازیکردن یاسای بەپەلە و باش دراسەنەکراو دەربکرێت جا چ لە لایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە بێت یان لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە"

ئەم پەیامەی پەرلەمانتارەكەی یەكێتی لەكاتێكدایە كە لەئێستادا یاسای خانەنشینی لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە رەوانەی پەرلەمان كراوە بەمەبەستی پەسەندكردنی وەك بەشێك لە داخوازییەكانی خۆپیشاندەرانی عێراق.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP