خەندان-
جێمس جێفری، نوێنەری ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا رایگەیاند، دەبێت نەتەوە یەكگرتوەكان سەرپەرشتی گەڕانەوەی ئاوارەكان بكات و تەنها خەڵكی ناوچەكە بگەڕێنەوە ناوچەی ئارام".
لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا بۆ ژمارەیەك لە میدیاكانی ناوچەكە، جێمس جێفری، نوێنەری ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا رایگەیاند،"ئەمریكای هێزێكی زۆری لە عێراق هەیە".
جێمس جێفری رایگەیاند،"هۆشداریمان داوەتە توركیا لە پاكتاوی نەژادی لە ناوچەی ئارام و پێمان راگەیاندون نابێت كەسانی بیانی لە ناوچەی ئارام نیشتەجێ بكرێن".
نوێنەری ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا ئاماژەی بەوەشكردوە كە توركیا و روسیا بەدەر لە هاوپەیمانێتی دژی داعش و لە ناوەندی ئاستانە پێكەوە كاردەكەن.