پێلۆسی: ترەمپ دانیناوە بەوەدا كە بەرتیلی داوەتە ئۆكرانیا

- 11/14/2019 10:37:00 PM 2926 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا رایگەیاند، سەرۆكی وڵاتەكەی دانیناوە بە ئەنجامدانی بەرتیل لەكاتی هەلبژاردنی سەرۆكی ئۆكرانیادا.

نانسی پێلۆسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا ئەمڕ پێنجشەممە رایگەیاند "بەرتیل پێدان یاخود هەڵپەساردنی هاوكاریە سەربازیەكانە، لەپێناو كردنەوەی دۆسیەیەیەكی نادروست تایبەت بە هەڵبژاردنەكان، دۆناڵد ترەمپ-ی سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانیش ئەو كارەی ئەنجامداوە".

راشیگەیاند "ترەمپ كاتێك دەڵێت من كەسێكی نمونەییم، من دەڵێم ئەو وتەیە بە تەواوی نادروستە، چونكە ئەو كارەی كردویەتی بەرتیلە".

لە ئێستادا، ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا لیژنەیەكی تایبەت بە فشارخستنە سەر سەرۆكی ئۆكرانیا لەلایەن ترەمپ-ەوە لێكۆڵینەوەكانیان بەردەوامە و گروپێكی فشاریش بۆ لابردنی ترەمپ لە پێگەكەی دروستكراوە.

فەرمانبەرانی دەزگای زانیاری ویلایەتە یەكگرتوەكان ئاشكرایانكردوە، لە رێكەوتی 25ی تەمموز-ی ئەمساڵدا، پەیوەندیەكی تەلەفۆنی لەنێوان دۆناڵد ترەمپ و هاوتا ئۆكرانیەكەی "ڤلادیمیر زیلینسكی" ئەنجامدراوە و تێیدا بەهۆی چالاكیەكانی كوڕەكەی جۆ بایدن (ركابەری ترەمپ لە هەلبژاردنەكاندا) فشاری خستوەتە سەر سەرۆكی ئۆكرانیا.

هاوكات چەندینجار ترەمپ لەوبارەیەوە بەرگری لە خۆی كردوە و رایگەیاندوە ئەو پەیوەندیە تەلەفۆنیە، پەیوەندیەكی ئاسایی بوە و رەتیكردەوە هیچ پێشێلكاریەكی ئەنجامدابێت، لێپێچینەوەكانی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانیش بە "دواكەوتنی جادوگەرانە ناودەبات".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP