بەهۆی یاریكردن بە مۆبایلەكەی، بینایی لەدەستدا

- 11/14/2019 10:01:00 PM 6697 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

پاش ئەوەی بۆ ماوەی چەند كاتژمێرێكی لەدوای یەك یاری ڤیدیۆیی بە مۆبایلەكەی دەكرد، پیاوێكی چینی بۆ ماوەیەكی كاتی بینایی یەكێك لە چاوەكانی لەدەستدا.

 تێبینی ئەوەی كردوە چاوی چەپی نابینێت

ئەو پیاوە چینیە، تەواوی شەو بەهۆی یاریكردنی بە مۆبایلەكەی نەخەوتوە و تا درەنگانی بەرەبەیان بەردەوامبوە لە یاریكردن و دواتر خەوتوە، بەڵام پاش ئەوەی لە  خەو بەخەبەرهاتوە تێبینی ئەوەی كردوە چاوی چەپی نابینێت.

پاش ئەوەی دركی كردوە بە لەدەستدانی بینایی یەكێك لە چاوەكانی، ئەو پیاوە چینیە دەستبەجێ چوەتە نەخۆشخانە، بە گوێرەی پزیشكەكانیش، ئەنجامدانی یاری ڤیدیۆیی بۆ ماوەیەكی زۆ رهۆكارەكەیەتی.

پزیشك پێی راگەیەندوە، بەهۆی ئەوەی ماوەیەكی لە رادەبەدەر چاوی لەسەر شاشەی مۆبایلەكەی بوە بۆ یاریكردن، ئەو كارە زیانی بە تۆڵای چاوی گەیاندوە و بوەتە هۆی خوێن بەربون لە چاویدا.

بەردەوامیدان بە ئەنجامدانی یاری ڤیدیۆیی بۆ ماوەیەكی زۆر و لەسەریەك، دەبێتە هۆی شەكەتیەكی زۆر و لە ئەنجامدا كار دەكاتە سەر بینایی چاوەكان، كە هەنجدێكجار كاتیە، لەكاتێكدا كەسانێك بەوهۆەیەوە بە هەمیشەیی بیناییان لەدەستداوە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP