جیاواز لە شەوەكانی دیكە
قوربانیانی ئەمشەوی بەغداد بەهۆی تەقەی خۆشیەوە بو

- 11/14/2019 9:39:00 PM 7571 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

كۆمسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ لە عێراق رایگەیاند،"بەهۆی تەقەی خۆشیەوە بەبۆنەی بردنەوەی هەڵبژاردەی عێراق لە ئێران، ئەمشەو 17 هاوڵاتی برینداربون".

عەلی غەراوی، ئەندامی كۆمسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ لە عێراق رایگەیاندوە،"ئەمشەو لە شاری بەغداد، بەهۆی تەقەی خۆشیەوە بەبۆنەی بردنەوەی هەڵبژاردەی عێراق لە ئێران، 17 هاوڵاتی عێراقی برینداربون".

ئەو لێدوانە لە كاتێكدایە كە ئەمشەو هەزاران خۆپیشاندەر و هاوڵاتیی عێراقی لە گۆڕەپانی تەحریر لە بەغداد، پێچەوانەی شەوانی رابردو، كەوتنە ئاهەنگ گێڕان و دەربڕینی خۆشی بەبۆنەی بردنەوەی هەڵبژاردەی عێراق بە دو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە هەڵبژاردەی ئێران.

 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP