خەندان-
ئەمریكا ژمارەی بنكە سەربازییەكانی لە پارێزگای حەسەكە لە رۆژئاڤای كوردستان بۆ 7 بنكە بەرزدەكاتەوە و هەژمونەكانی بۆ پارێزگاریكردن لە كێڵگە نەوتییەكان بەهێزتر دەكات.
بەگوێرەی ئاژانسی فەرمی حكومەتی توركیا، هێزه‌كانی ئه‌مریكا له پارێزگای حه‌سه‌كه له رۆژئاڤای كوردستان پێنج بنكه و خاڵی سه‌ربازیی هه‌یه، له‌ئێستادا لە دو ناوچه‌ی دیكه‌ی پارێزگاكه ده‌ستیكردوه به دروستكردنی بنكەی سه‌ربازیی. ئه‌گه‌ر ئه‌و بنكانە ته‌واوببن ژماره‌ی بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له حه‌سه‌كه بۆ 7 بنكە به‌رزده‌بێته‌وه.
زانیارییەكانی ئەو ئاژانسە فەرمییەی توركیا باسی لەوەكردوە، دو كاروانی سه‌ربازیی سوپای ئه‌مریكا شه‌وی رابردو له عێراقه‌وه له رێگه‌ی ده‌روازه‌ی سنوری ئهلیاروبیه له‌سه‌ر سنوری عێراق-سوریا گه‌یشتنه شارۆچكه‌ی قامیشلۆ له حه‌سه‌كه.
ئاماژە بەوەشكراوە،"كاروانی یه‌كه‌م پێكهاتبو له زرێپۆشی سه‌ربازیی و ئه‌و بارهه‌ڵگرانه‌ی 20 ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیان هه‌ڵگرتبو، گه‌یشتنه ناحیه‌ی قه‌حتانیه كه 6كم له سنوری توركیا-سوریا دوره. سه‌ربازانی ئه‌مریكی له‌وێ ده‌ستیان كردوه به بنیاتنانی ئه‌و بنكە سه‌ربازییه‌ی لێی ده‌مێننه‌وه. له قه‌حتانیه كه ده‌كه‌وێته خۆرهه‌ڵاتی شارۆچكه‌ی قامیشلۆ له سنوری سوریا-توركیا نه‌وتی عه‌مباركراو هه‌یه.
ئەوەشخراوەتەرو، كهروانی دوه‌م كه له 10 ئۆتۆمبێل پێكهاتبو، دوێنێ چوه ناوچه‌كه و له گوندی هیمۆ له خۆرئاوای ناوه‌ندی شارۆچكه‌ی قامیشلۆ كه 4-5كم له سنوری توركیاوه دوره جێگیربو. هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌وێش ده‌ستیان كردوه به دروستكردنی بنكەی سه‌ربازیی.