بەپەلە

سێ هاوڵاتی كورد كۆتایی بە ژیانیان دەهێنن

- 11/14/2019 8:59:00 PM 71560 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

رێكخراوی هەنگاو بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاند،"لەماوەی چەند رۆژی رابردودا سێ هاوڵاتی رۆژهەڵاتی كوردستان كۆتاییان بە ژیانیان هێناوە.

رێكخراوی هەنگاو بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە هاوڵاتییەکی تەمەن 35ساڵی خەڵکی ئیلام کە لە نەخۆشخانەی مستەفا خومەینی ئەوشارە لەژێر چاوەدێریی پزیشکیدا بو، لە نۆهەمی سێهەمی ئەو نەخۆشخانەیە خۆی خستە خوارەوە و گیانی لە دەستدا.

لەو بارەیەوە محەمەد کەریمیان، سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی ئیلام ڕایگەیاندوە لێکۆڵینەوە لە روداوەكە دەستی پێکردوە.

رێكخراوەكە ئاماژەی بەوەشكردوە،"شەوی چوارشەممە  13ی تشرینی دوەمی 2019 گەنجێكی خەڵکی شنۆ بەناوی (سەید محەمەد مستەفازادە) بە هۆی کێشەی دەرونییەوە خۆی هەڵواسیوە و گیانی لەدەستداوە.

ئەوەشخراوەتەرو كە رۆژی 11ی تشرینی دوەمی 2019 گەنجێكی تەمەن 27 ساڵی خەڵکی گوندی کوردکەندی سەقز بە ناوی (عابید یووسفی) بە هۆی کێشەی خێزانی خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP