هەواڵی ئەمڕۆ

سەرەڕای بڕیاری ئاگربەست، پێنج موشەک ئاڕاستەی ئیسرائیل کران
سوپای ئیسرائیل کوشتنی یەکێک لە فەرماندە باڵاکانی حەماسی راگەیاند

- 11/14/2019 2:29:00 PM 1515 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-      

سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، لە بۆردومانەکانی شەوی رابردوی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، فەرماندەیەکی باڵای بزتنەوەی حەماسی کوژراوە.

بزوتنەوەی حەماس و ئیسرایل دوای دو رۆژ لە بۆردومانکردنی یەکتر رێککەوتن لەسەر ئاگربەستو دەستاندنی بۆردومانەکان، بە نێوەندگیری میسر، بڕیاری ئاگربەست لە کاتژمێر  ی  6:00ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆەوە راگەیەنرا.
دوای بڕیاری ئاگربەست پێنج موشەک لەغەززەوە ئاڕاستەی ئیسرائیل کراون

 

وتەبێژی سوپای ئیسرائیل لەمیانەی کۆنگرەیەکی رۆژنامەواندا لەوبارەیەوە رایگەیاند، لە دوای بڕیاری ئاگربەست پێنج موشەک لەغەززەوە ئاڕاستەی ئیسرائیل کراون، بەرگری ئاسمانی ئیسرائیل توانیویەتی رێگری لە دو موشەکیان بکات.
سوپای ئیسرائیل لەبۆردومانەکانی شەوی رابردوی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، توانیویانە فەرماندەیەکی باڵای بزوتنەوەی حەماس بکوژن

 

ئاماژەی بەوەشکرد، سوپای ئیسرائیل لەبۆردومانەکانی شەوی رابردوی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، توانیویانە فەرماندەیەکی باڵای بزوتنەوەی حەماس بکوژن.
12ی ئەم مانگە، سوپای ئیسرائیل بڵاویکردەوە، لە ئۆپەراسیۆنێکی هەواڵگریدا ئەبو عەتا، فەرماندەی سەرایا قودسیان کوشتوە

 

12ی ئەم مانگە، سوپای ئیسرائیل بڵاویکردەوە، لە ئۆپەراسیۆنێکی هەواڵگریدا ئەبو عەتا، فەرماندەی سەرایا قودسیان کوشتوە، کە باڵی سەربازی بزوتنەوەی شۆڕشگێرانی ئیسلامییە لە کەرتی غەززە، دەسەڵاتی غەززەش بەڵێنی تۆڵەکردنەوەیدا.
ماوەی دو رۆژە هێزەکانی کەرتی غەززەی فەلەستین لەبەرامبەر کوژرانی فەرماندەیەکی سەربازییاندا، چەندین موشکیان ئاڕاستەی شار و گوندەکانی سەر سنور لەگەڵ ئیسرائیل کردوە

 

ماوەی دو رۆژە هێزەکانی کەرتی غەززەی فەلەستین لەبەرامبەر کوژرانی فەرماندەیەکی سەربازییاندا، چەندین موشکیان ئاڕاستەی شار و گوندەکانی سەر سنور لەگەڵ ئیسرائیل کردوە، بەو هۆکارەش دۆخی لە ناکاو لە باشوری ئیسرائیل راگەیەندراوە و دەوامی خوێندنگاکان راگیراوە و داواکراوە خەڵکی لە ژێر زەمینەکاندا خۆیان حەشار بدەن.

لەلایەن خۆشیەوە  تەندروستی غەززە رایگەیاند، ژمارەی کوژراوانی بۆردومانەکەی ئیسرائیل گەیشتە 34 کەس، هاوکات 111 کەسی دیکەش برینداربون.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP