ئۆپۆزسیۆنی سوریا: سوپای نیشتیمانی سوریا چەکداری لەیاسادەرچون و فەرمان لەتورکیاوە وەردەگرن

- 11/14/2019 2:19:00 PM 1858 جار خوێندراوەتەوە

خەندان -        
شتێک بەناوی "سوپای نیشتیمانی سوریا" بونی نیە، بەڵکو ئەوان کۆمەڵێک چەکداری لەیاسا دەرچون و فەرمان لە تورکیاوە وەردەگرن

بەرپرسی ئەنجومەنی نیشتیمانی کوردی و ئەندام لە هاوپەیمانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا لەتۆمارێکی ڤیدیۆیدا رایگەیاند، شتێک بەناوی "سوپای نیشتیمانی سوریا" بونی نیە، بەڵکو ئەوان کۆمەڵێک چەکداری لەیاسا دەرچون و فەرمان لە تورکیاوە وەردەگرن.
کاتێک گەرەکێک یان ناوچەیەک دەگرن ناوی خۆیان لەسەر دیوار و شەقامەکان دەنوسن

لەتۆرمارێکی ڤیدیۆیدا فوئاد عەلیکۆ، بەرپرس لەئەنجومەنی نیشتیمانی کوردی و ئەندام لەهاوپەیمانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا دەڵێت" شتێک بەناوی سوپای نیشتیمانی سوریا بونی نیە، ئەوە تەنها درۆیەکی گەورەیە هەمو ئەوانە کۆمەڵێک چەکدارن کاتێک گەرەکێک یان ناوچەیەک دەگرن ناوی خۆیان لەسەر دیوار و شەقامەکان دەنوسن، بەواتای ئەوەی ئەو ناوچەیە هی ئەوانەو کەس نابێت لێی نزیکببێتەوە".

عەلیکۆ لەو تۆمارە ڤیدیۆییەدا بە زمانی کوردی دەدوێت راشیدەگەیەنێت" گروپە چەکدارەکان هەندێک جار ناکۆکی دەکەوێتە نێوانێان و بە چەک لەدژی یەکتر دەوەستنەوە، وەکو ئەو شەڕانەی لەناوچەی عەفرین رویاندابو، چەندین چەکداری ریزەکانی خۆیان تێدا کوشتبو، ئێستاش هەمان کار لەسەرێکانی دوبارە دەکەنەوە".

وتیشی، ئەوان فەرمان لە تورکیاوە وەردەگرن، روبکەنە هەر ناوچەیەک تێکی دەدەن و کاوالکاریەکی زۆری تێدا ئەنجامدەدەن و زیان بە موڵکی تایبەت وگشتی دەگەیەنن، ئەوان چەکداری لەیاسا دەرچون".

رۆژی نۆی ئۆکتۆبەری رابردو، سوپای تورکیا ئوپەراسیۆنێکی سەربازی بە پشتیوانی گروپە چەکدارەکانی سوریا کە خۆیان بە سوپای نیشتیمانی سوریا ناودەبەن، لەرۆژئاڤای کوردستان ئەنجامدا، بەهۆیەوە زیاتر لە 300 هەزار هاوڵاتی ئاوارەبون و بەسەدان هاوڵاتی مەدەنی لە بۆردومانەکاندا گیانیان لەدەستدا.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP