بەپەلە

تورکیا 99 کۆچبەر رەوانەی عێراق دەکاتەوە

- 11/14/2019 2:19:00 PM 1875 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-     

نوسینگەی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی تورکیا گەڕاندنەوەی 99 کۆچبەری عێراقی لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیلەوە بۆ ناو خاکی عێراق راگەیاند.

تاڵب ئەسغەر دۆسە، بەڕێوەبەری گشتی کاروباری کۆچ لە وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی تورکیا لە بەیاننامەیەکدا ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند، وەزارەتەکەیان کۆمەڵێکی دیکە لە کۆچبەری عێراقی گەڕاندوەتەوە و لە تورکیاوە رەوانەی عێراقی کردوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کۆچبەرانە لە پارێزگاکانی ئەنقەرە، سامسۆن، قەیر شەهیر، ئەفیۆم و جروم  لە رێگەی دەروازەی ئیبراهیم خەلیل-ەوە لە تورکیاوە رەوانەی عێراق کراونەتەوە.

تاڵب ئەسغەر دۆسە وتیشی، گەڕانەوەی کۆچبەران لەلایەن نوسینگەی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی تورکیا و وەزارەتی گواستنەوەی حکومەتی عێراق رێکخراوە.

یەکی ئەم مانگەش وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، 60 کۆچبەری عێراقی لە تورکیاوە رەوانەی وڵات کراونەتەوە، کە هەوڵیانداوە بەرەو وڵاتانی ئەوروپا بەڕێبکەون.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP