هەواڵی ئەمڕۆ

بەپەلە

پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە
پرۆژە یاسای هەڵوەشاندنەوەی دەرماڵەی بەرپرسان دەخرێتە دەنگدانەوە

- 11/14/2019 1:28:00 PM 2509 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ کۆدەبێتەوە و بە گوێرەی کارنامەی کۆبونەوەکە، پڕۆژە یاسای هەڵوەشاندنەوەی دەرماڵەی بەرپرسان و پڕۆژە یاسای هەمواری دەستەی نەزاهە دەخرێتە دەنگدانەوە.

ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق درێژە بە دانیشتنەکانی دەدات و وەکو جێبەجێکردنی بەشێکی دیکە لە داواکاری خۆپیشاندەران

 

ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق درێژە بە دانیشتنەکانی دەدات و وەکو جێبەجێکردنی بەشێکی دیکە لە داواکاری خۆپیشاندەران بڕیارە دوای خوێندنەوەی دوەم پڕۆژە یاسای بڕینی سەرجەم دەرماڵەی بەرپرسان بخرێتە دەنگدانەوە.

هاوکات بڕگەی دوەمی دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بریتیە لە تەواوکردنی دەنگدان لەسەر هەمواری دوەمی یاسای دەستەی نەزاهەی عێراق.

بڕگەی سێیەم و کۆتایی دانیشتنەکە تایبەت دەبێت بە تەواوکردنی دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای دڵنیایی تەندروستی

 

بڕگەی سێیەم و کۆتایی دانیشتنەکە تایبەت دەبێت بە تەواوکردنی دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای دڵنیایی تەندروستی.

ئەوەش لە کاتێکدایە خۆپیشاندانەکانی عێراق کە ماوەی شەش هەفتەیە بەردەوامە یەکێک لە داوکارییەکانیان بڕینی موچەی پلەباڵاکانە کە دەرماڵەکانیان %70ی موچە پێکدەهێنێت، و داواش دەکەن خزمەتگوزارییە تەندروستی و پەروەردەییەکان و پرۆژەی ئاوەدانکردنەوە زیاتر بکرێن، لەگەڵ ئەوەشدا داواکار بون دەستەی نەزاهە لێپرسینەوە لە گەندەڵکاران بکات.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP