هەواڵی ئەمڕۆ

وەزارەتی پلاندانان: قەرزەکانی سەر عێراق گەیشتوەتە 115 ملیار دۆلار

- 11/14/2019 12:54:00 PM 699 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-          

وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، لەساڵی 2019 دا قەرزەکانی سەر عێراق گەیشتوەتە 115 ملیار دۆلار، دەشڵێت، رێژەی بێکاریش گەیشتوەتە لەسەدا 13.8.
43 ملیار دۆلار قەرزی ناوخۆیە و 72 ملیار دۆلاریش لە دەرەوەی عێراق وەرگیراوە

 

عەبدول زەهرە هەنداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "لەساڵی 2019 دا قەرزەکانی عێراق گەیشتوەتە 115 ملیار دۆلار، لەو بڕەش 43 ملیار دۆلاری قەرزی ناوخۆیە و 72 ملیار دۆلاریش لە دەرەوەی عێراقەوە وەرگیراوە".
لەو قەرزانەی کە لەدەرەوەی عێراقەوە وەرگیراون 41 ملیار دۆلاری قەرزی بلۆککراوە، دەگەڕێتەوە بۆ وڵاتانی کەنداو

 

ئاماژەی بەوەشکرد، لەو قەرزانەی کە لەدەرەوەی عێراقەوە وەرگیراون 41 ملیار دۆلاری قەرزی بلۆککراوە، دەگەڕێتەوە بۆ وڵاتانی کەنداو، هەندێک وڵاتی دیکە لەسەردەمی بەعسدا وەرگیراون، ئەو قەرزانە هیچ زیادەیەکی قەرزیان لەسەر نیە، بەڵام 31 ملیار دۆلارەکەی دیکە زیادەی قەرزیان لەسەرە.
رێژەی ئەو قەرزانە هەرچەندێک بێت، دەبێت بە بارگرانی بۆ گەلی عێراق لە ئێستا و لە داهاتوشدا

 

وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق وتیشی، "رێژەی ئەو قەرزانە هەرچەندێک بێت، دەبێت بە بارگرانی بۆ گەلی عێراق لە ئێستا و لە داهاتوشدا، بۆیە پێویستە بەزوترین کات ئەو قەرزانە بگەڕێندرێنەوە، بەتایبەت ئەو قەرزانەی ساڵانە بەهۆی زیادەی قەرزەوە زۆرتر دەبێت".
حکومەتی عێراق لەڕێگەی پێدانی قەرزەوە بە لاوان و دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگان دەتوانێت وەبەرهێنان بکات و کەرتی ئابوری عێراق ببوژێنێتەوە

 

هەنداوی باسی لەوەشکرد، "حکومەتی عێراق لەڕێگەی پێدانی قەرزەوە بە لاوان و دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگان دەتوانێت وەبەرهێنان بکات و کەرتی ئابوری عێراق ببوژێنێتەوە".
رێژەی بێکاری لەمساڵدا لە عێراق گەیشتوەتە سەدا 13.8

 

ئەوەشی خستەڕو، رێژەی بێکاری لەمساڵدا لە عێراق گەیشتوەتە سەدا 13.8 و پێویستە لەئێستادا حکومەت پلانی کورت خایەن و درێژ خایەنیشی هەبێت، بۆ کەمکردنەوەی ئەو رێژەیە و دابینکردنی هەلی کار بۆیان.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP