بەپەلە

یەكشەممەی داھاتو موچەی وەزارەتێک دابەشدەکرێت

- 11/14/2019 12:41:00 PM 36144 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، رۆژی یەكشەممەی داھاتو موچەی مانگی ئابی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵاتی دابەشدەکرێت.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی ھەرێمی كوردستان بە خەندان-ی راگەیاند، رۆژی یه‌كشه‌ممەی داھاتو موچه‌ی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵاتی و کەمئەندامان دابەش دەکرێت.

وەزارەتی دارایی مانگە بە دو قۆناغ دەستبەدابەشکردنی موچەی فەرمانبەران دەکات، قۆناغی یەکەم پشت بە داهاتی نەوتی فرۆشراو دەبەستێت، قۆناغی دوەمیش لەو پارەیە دابەشدەکرێت کە لە بەغداوە دەگاتە هەرێمی کوردستان.

سەرچاوەکەی خەندان باسی لەوەشکرد، سەرەتایی هەفتەی داهاتو پارەکەی بەغدا دەگاتە هەرێمی کوردستان و موچەی مانگی ئابی تەواوی وەزارەت و دەستەکان دابەشدەکرێت.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP