بەپەلە

دوای هەفتەیەک لە خۆپیشاندان، سەرۆک وەزیرانی کوەیت دەستیلەکارکێشایەوە

- 11/14/2019 12:25:00 PM 2565 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرۆک وەزیرانی کوەیت رایگەیاند، دەستلەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەشی سوباح جابر سوباح، ئەمیری وڵاتەکە کردوە، ئەوەش دوای هەفتەیە لە بەڕێوەچونی خۆپیشاندان لەو وڵاتەدا.
 سەرۆک وەزیرانی کوەیت نامەی دەستلەکارکێشانەوەکەی پێشکەشی ئەمیری وڵات کردوە

 

تارق مزرەم، وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیرانی کوەیت بە ئاژانسی هەواڵی وڵاتەکەی راگەیاندوە، جابر موبارەکی، سەرۆک وەزیرانی کوەیت نامەی دەستلەکارکێشانەوەکەی پێشکەشی ئەمیری وڵات کردوە، ئەوەش بەمەستی دوبارە رێکخستنەوەی کابینەی حکومەت.
ئەمیری کوەیت لە بەرنامەیدا نیە لە ئێستادا پەرلەمانی وڵات هەڵوەشێنێتەوە

 

هاوکات مزرەق غانم، سەرۆکی پەرلەمانی کوەیت رایگەیاند، ئەمیری کوەیت لە بەرنامەیدا نیە لە ئێستادا پەرلەمانی وڵات هەڵوەشێنێتەوە، جەختیشیکردەوە ئەوان تا ئێستا دەستلەکارکێشانەوەی حکومەتیان بەدەستنەگەشتوە.

ئەوە لە کاتێکدایە لە رۆژی شەشی ئەم مانگەوە خۆپیشاندان و ناڕەزایی لە کوێتی پایتەخت و بەشێک لە شارەکانی ئەو وڵاتە بەڕێوەدەچێت و خۆپیشاندەران داوای چاکسازی سیاسی  و رەخنەیان لە سیاسیەتەکانی حکومەت گرت، دواتریش داوایان لە ئەمیری وڵاتەکەیان کرد پەرلەمان و حکومەت هەڵبوەشێنێتەوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP