بەپەلە

جێگری پارێزگار و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر هه‌ڵبژێردران

- 11/14/2019 12:11:00 PM 6847 جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان- شه‌وكه‌ت قادر 

ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ متمانه‌ی به‌خشیه‌ هه‌ردو كاندیدی پۆسته‌كانی جێگری پارێزگار و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر، کە لە پشکی پارتی دیموکراتی کوردستانن.

له‌ كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر، هێمن قادر فه‌قێ عه‌بدوڵا بۆ پۆستی جێگری پارێزگاری هه‌ولێر بۆ كاروباری كارگێڕی، د. دڵۆڤان محه‌مه‌د فاتح بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی هه‌ولێر له‌ لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ هه‌ڵبژێردران.
له‌ كۆی 25 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن كه‌ ئاماده‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌ بون هه‌ردو كاندید ده‌نگی 24 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا له‌سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كان به‌ده‌ستهێنا

 

پەیامنێری خەندان لە هەولێر کە بەشداری کۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کرد رایگەیاند، له‌ كۆی 25 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن كه‌ ئاماده‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌ بون هه‌ردو كاندید ده‌نگی 24 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا له‌سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كان به‌ده‌ستهێنا.
هێمن قادر فەقێ، جێگری پارێزگاری هەولێر لە ساڵی 1981 لەدایکبوە و دەرچوی کۆلیژی یاساو رامیارییە

 

هێمن قادر فەقێ، جێگری پارێزگاری هەولێر لە ساڵی 1981 لەدایکبوە و دەرچوی کۆلیژی یاساو رامیارییە، هەریەکە لە زمانەکانی کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی دەزانێت.
 
پێشتر هێمن قادر فەقێ بەڕێوەبەری ناحیەی کەسنەزان بوە و بەڕێوەبەری ناحیەی دارەتو بوە و بەر لەوەرگرتنی پۆستی جێگری پارێزگاری هەولێر قایمقامی قەزای خەبات بوە.
دلۆڤان محەممەد فاتح، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی هەولێر لە ساڵی 1978 لەدایکبوە، بەکالۆریۆسی لە پزیشکیدا هەیە

 

هاوکات دلۆڤان محەممەد فاتح، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی هەولێر لە ساڵی 1978 لەدایکبوە، بەکالۆریۆسی لە پزیشکیدا هەیە، ماستەری لە کارگێڕی کار هەیە، دکتۆرای لە تەندروستی کۆمەڵ هەیە.

دلۆڤان محەممەد فاتح، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سەندیکای پزیشکانە، زمانەکانی کوردی، عەرەبی، ئینگلیزی، تورکی و ئەڵمانی دەزانێت.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP