راستەوخۆ.. جێگری پارێزگاری هەولێر و بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵدەبژێردرێن

- 11/14/2019 10:50:00 AM 3414 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

کۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر دەستیپێکرد و تیایدا جێگری پارێزگاری هەولێر و بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵدەبژێردرێن.

بەپێی بەرنامەی کاری کۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر، کۆبونەوەکە دو بڕگە لە خۆدەگرێت کە ئەوانیش خستنەڕوی سیڤی  وخستنە دەنگدانی (هێمن قادر فەقێ عەبدوڵا) بۆ پۆستی پارێزگاری هەولێر.

لە بەشی دوەمی بەرنامەی کاری کۆبوەکەشدا هاتوە، سیڤی (دلۆڤان محەمەد تاح) دەخوێنرێتەوە و وەکو پاڵێوراو بۆ بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر دەخرێتە دەنگدانەوە. 

هێمن قادر فەقێ، کاندیدی جێگری پارێزگاری هەولێر لە ساڵی 1981 لەدایکبوە و دەرچوی کۆلیژی یاساو رامیارییە، هەریەکە لە زمانەکانی کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی دەزانێت.
 
هێمن قادر فەقێ بەڕێوەبەری ناحیەی کەسنەزان بوە و بەڕێوەبەری ناحیەی دارەتو بوە و ئێستا قایمقامی قەزای خەباتە.
 
دلۆڤان محەممەد فاتح، کاندیدی بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی هەولێر لە ساڵی 1978 لەدایکبوە، بەکالۆریۆسی لە پزیشکیدا هەیە، ماستەری لە کارگێڕی کار هەیە، دکتۆرای لە تەندروستی کۆمەڵ هەیە.

دلۆڤان محەممەد فاتح، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سەندیکای پزیشکانە، زمانەکانی کوردی، عەرەبی، ئینگلیزی، تورکی و ئەڵمانی دەزانێت.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP