بەپەلە

پایتەختی رۆشنبیری یادی 235 ساڵەی تەمەنی دەکاتەوە

- 11/14/2019 10:22:00 AM 1798 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەمڕۆ 235 ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر دامەزراندنی بناغەی شاری سلێمانی (پایتەختی رۆشنبیری)دا كە لە قەڵاچوالانەوە گواسترایەوە.
 ئیبراھیم پاشای بابان لە 14ی تشرینی دوەمی ساڵی 1784 دا شاری سلێمانیی دامەزراندوە

 

سلێمانی، شارێکی باشوری کوردستانە کە ناوەندی پارێزگای سلێمانییە، ئیبراھیم پاشای بابان لە 14ی تشرینی دوەمی ساڵی 1784 دا شاری سلێمانیی دامەزراندوە و پایتەختی میرنشینەکەی لە قەڵاچوالانەوە گواستوەتەوە بۆ سلێمانی.
سلێمانی شوێنی زۆربەی جوڵە سیاسییەكانە، هەمیشە گۆمی مەنگی سیاسەت دەشڵەقێنێت هاوکات نازناوی پایتەختی رۆشنبیریشی پێبەخشراوە

 

سلێمانی شوێنی زۆربەی جوڵە سیاسییەكانە، هەمیشە گۆمی مەنگی سیاسەت دەشڵەقێنێت، هاوکات نازناوی پایتەختی رۆشنبیریشی پێبەخشراوە.
31ی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ، رێكخراوی یونسكۆ سلێمانی و سنە-ی خستە ریزی 66 شاری جیهانی كە بون بە ئەندام لە تۆڕی شارە داهێنەرەكانی جیهان

31ی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ، رێكخراوی یونسكۆ سەر بە نەتەوە یەكگرتوەكان كە كارەكانی تایبەتە بە بوارەكانی ئەدەبی و زانستی و كەلتوری، هەریەك لە شارە كوردستانیەكانی سلێمانی و سنە-ی خستە ریزی 66 شاری جیهانی كە بون بە ئەندام لە تۆڕی شارە داهێنەرەكانی جیهان، كە لە ئێستادا ژمارەی ئەو شارانە گەیشتوەتە 246 شار.
سلێمانی وەک یەکێک لە شارە ھێمن و خاوێنەکان لە عێراقی ئێستادا ناسراوە

 

شاری سلێمانی لەپاش راپەرینی ئازاری 1991ەوە فراوانبون و پێشکەوتنێکی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە، وەک یەکێک لە شارە ھێمن و خاوێنەکان لە عێراقی ئێستادا ناسراوە، بەوھۆیەوە لە زۆربەی پارێزگاکانی دیکەی عێراقەوە خەڵکێی زۆر ڕویان تێکردوە، بوە بە پەناگەی ئەو ھاوڵاتیانەی کە لە خواروی عێراق و ناوچەکانی ناوەڕاستەوە ڕودەکەنە ئەو شارە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP