بەپەلە

ڤیدیۆ؛ ساتی رفاندنی بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاوکرایەوە

- 11/14/2019 10:06:00 AM 18874 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

میدیاکانی عێراق دیمەنی ساتی رفاندنی لیوا یاسر عه‌بدولجه‌بار، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگه‌ی گه‌شه‌پێدانی ئاسایش و کارگێڕی لە وەزارەتی ناوخۆی عێراقیان بڵاوکردەوە، کە دو رۆژ لەمەوبەر لە بەغدا رفێندرا.
روداوەکە لە نزیک شوێنی مانەوەی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە بەغدا رویداوە

 

روداوی رفاندنی لیوا یاسر عه‌بدولجه‌بار، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگه‌ی گه‌شه‌پێدانی ئاسایش و کارگێڕی لە وەزارەتی ناوخۆی لە شەقامی وەزیران، لە نزیک شوێنی مانەوەی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە بەغدا رویداوە.
دیمه‌نی روداوه‌كه‌ له‌ رێگەی كامێرای چاودێرییه‌وه‌ تۆماركراوه‌، ژماره‌یه‌ك چه‌كدار له‌ دو ئۆتۆمبێل داده‌به‌زن و له‌سه‌ر شه‌قامێكی گشتیی بەرپرسەکەی وەزارەتی ناوخۆ دەرفێنن

 

دیمه‌نی روداوه‌كه‌ له‌ رێگەی كامێرای چاودێرییه‌وه‌ تۆماركراوه‌ و تیایدا ده‌رده‌كه‌وێت، ژماره‌یه‌ك چه‌كدار له‌ دو ئۆتۆمبێل داده‌به‌زن و له‌سه‌ر شه‌قامێكی گشتیی ناوچه‌ی "وەزیران"، بەرپرسەکەی وەزارەتی ناوخۆ دەڕفێنن.

له‌ ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، پاسه‌وانه‌كانی به‌رپرسه‌كه‌ هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كیان نابێت و هیچ هه‌وڵێك ناده‌ن بۆ رزگاركردنی به‌رپرسه‌كه‌یان له ده‌ست رفێنه‌ره‌كان. 

ئەو روداوە لەکاتێکدایە  ماوەی شەش هەفتەیە خۆپیشاندان زۆربەی شارەکانی عێراقی گرتوەتەوە، تا ئێستا بەڵێنەکانی حکومەت خۆپیشاندەرانیان رازینەکردوە، بەردەوامن لە خۆپیشاندان، بەپێی دواین زانیارییەکانیش 319 کەس کوژران و زیاتر لە 15 هەزار کەسیش برینداربون.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP