بەپەلە

جەنەڕاڵ مەزڵوم: لەکاتی کۆبونەوەی ترەمپ و ئەردۆگان، تورکیا هێرشیکردە سەر تلتەمر

- 11/14/2019 9:47:00 AM 2952 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند، لەکاتی کۆبونەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا، سوپای تورکیا هێرشی کردوەتە سەر شاری تەلتەمر، ئەوەش بەرونی شکاندنی ئاگربەست نیشاندەدات لەلایەن تورکیاوە.
سوپای تورکیا هێرشی کردوەتە سەر شاری تەلتەمر کە زۆرینەی دانیشتوانەکەی مەسیحین، بەهۆیەوە دانیشتوانی ئەو شارە بە کۆمەڵ ئاوارەبون

 

جەنەڕاڵ مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی، "لەکاتی کۆبونەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا، سوپای تورکیا هێرشی کردوەتە سەر شاری تەلتەمر کە زۆرینەی دانیشتوانەکەی مەسیحین، بەهۆیەوە دانیشتوانی ئەو شارە بە کۆمەڵ ئاوارەبون".

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو کارەی تورکیا بەرونی شکاندنی ئاگربەست نیشاندەدات لەلایەن سوپای تورکیاوە، بەجۆرێک لەدوای بڕیاری ئاگربەستەوە هەزار و 100 کیلۆمەترە دوجای داگیرکردوە.
هێزەكانمان لە سوریا دەمێننەوە بۆ پارێزگاریكردن لە نەوت
دوێنێ چوارشەممە دۆناڵد ترەمپ و رەجەب تەیب ئەردۆگان لە واشنتن کۆبونەوە، ترەمپ لەبارەی دۆخی سوریاوە رایگەیاند، "هێزەكانمان لە سوریا دەمێننەوە بۆ پارێزگاریكردن لە نەوت".
 دوای ئەوەی بڕیاری ئاگربەست دراوە، تا ئێستا بڕیارەکە وەک خۆی جێبەجێ دەکرێت و لایەنەکان پابەندبن پێوەی

 

باسی لەوەشکرد، دوای ئەوەی بڕیاری ئاگربەست دراوە، تا ئێستا بڕیارەکە وەک خۆی جێبەجێ دەکرێت و لایەنەکان پابەندبن پێوەی.

سەرۆکی ئەمریکا رونیکردەوە، "كوردەكان رازیین بەو دۆخەی ئێستا و ئاگربەست لە باكوری سوریا بەردەوامیشی پێدەدەین".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP