ئەردۆغان: لە باکوری سوریا گۆڕانکاری دیمۆگرافی گەورە رویداوە

- 11/14/2019 8:52:00 AM 9675 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، ئەوان دەخوازن دو ملیۆن ئاوارەی سوری بگەڕێنەوە بۆ ئەو ناوچە ئارامەی دەیانەوێت لە باکوری سوریا.

رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە دوای دیداری لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەو ناوچە ئارامەی دەیانەوێت دروستی بکەن سنوری عێراق و سوریا تاوەکو جەرابلوس دەگرێتەوە.

دەخوازین دو ملیۆن ئاوارەی سوری بگەڕێنەوە بۆ ئەو ناوچە ئارامەی دەیانەوێت لە باکوری سوریا

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوان دەخوازن دو ملیۆن ئاوارەی سوری بگەڕێنەوە بۆ ئەو ناوچە ئارامەی دەیانەوێت لە باکوری سوریا.

تائێستا رێککەوتنی نێوان لایەنەکان لە باکوری سوریا وەکو خۆی جێبەجێدەکرێت

 

لای خۆیەوە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنگرەکەدا رایگەیاند، تائێستا رێککەوتنی نێوان لایەنەکان لە باکوری سوریا وەکو خۆی جێبەجێدەکرێت و لایەنەکان پێوەی پابەند بون.

 کڕینی سیستەمی بەرگری ئێس 400ی روسی ئاڵەنگارییەکی گەورەیە لەبەردەم پەیوەندییەکانی نێوان هەردولا

 

سەبارە کڕینی سیستەمی بەرگری ئێس 400ی روسیش لەلایەن تورکیاوە ترەمپ وتی، کڕینی ئەو سیستەمە ئاڵەنگارییەکی گەورەیە لەبەردەم پەیوەندییەکانی نێوان هەردولا، بەڵام ئەوان هەوڵدەدەن چارەسەری ئەو کێشەیە بکەن.

باسی لەوەشکرد، سەبارەت بە بەشداریپێکردنی فڕۆکەی ئێف 35 کە تورکیا داوا دەکات لە بەرهەمهێنانیدا رۆڵی هەبێت، ئەو قسە لەگەڵ کۆنگرێس دەکات لەو بارەیەوە.

پێش دەستپێکردنی کۆبونەوەکەش مایک ئیسپەر وەزیری بەگری ئەمریکا رایگەیاند، واشنتۆن لە پشتیوانی کردنی هێزەکانی سوریای دیموکرات بەردەوام دەبێت کە کورد زۆرینەی هێزەکەن پێکدەهێنێت.

ئەوەشی خستەڕو، کشانەوەی تەواوەتی هێزەکانی ئەمریکا لە کۆبانێ هەفتەیەکی دیکە تەواو دەبێت کە ئەوەش کشانەوەیەکی بچوکە، چونکە لە ئێستادا ئەمریکا 600 سەربازی دیکەی لە باکوری سوریادا هەیە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP