تەندروستی غەززە: ژمارەی کوژراوانی بۆردومانەکەی ئیسرائیل گەیشتە 34 کەس

- 11/14/2019 8:40:00 AM 2126 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

تەندروستی غەززە رایگەیاند، ژمارەی کوژراوانی بۆردومانەکەی ئیسرائیل گەیشتە 34 کەس، هاوکات 111 کەسی دیکەش برینداربون.

لە دو رۆژی رابردودا سوپای ئیسرائیل بۆردومانی کەرتی غەززە دەکات، ئەوەش لەوەڵامی موشەکەکان کە لەو ناوچەیەوە ئاڕاستەی ئیسرائیل دەکرێت.
ژمارەی کوژراوانی بۆردومانەکەی ئیسرائیل  لەماوەی دو رۆژی رابردودا گەیشوەتە 34 کەس

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی غەززە رایگەیاند، ژمارەی کوژراوانی بۆردومانەکەی ئیسرائیل  لەماوەی دو رۆژی رابردودا گەیشوەتە 34 کەس، هاوکات 111 کەسی دیکەش برینداربون.
ماوەی دو رۆژە هێزەکانی کەرتی غەززەی فەلەستین لەبەرامبەر کوژرانی فەرماندەیەکی سەربازییاندا، چەندین موشکیان ئاڕاستەی شار و گوندەکانی سەر سنور لەگەڵ ئیسرائیل کردوە

 

ماوەی دو رۆژە هێزەکانی کەرتی غەززەی فەلەستین لەبەرامبەر کوژرانی فەرماندەیەکی سەربازییاندا، چەندین موشکیان ئاڕاستەی شار و گوندەکانی سەر سنور لەگەڵ ئیسرائیل کردوە، بەو هۆکارەش دۆخی لە ناکاو لە باشوری ئیسرائیل راگەیەندراوە و دەوامی خوێندنگاکان راگیراوە و داواکراوە خەڵکی لە ژێر زەمینەکاندا خۆیان حەشار بدەن.

12ی ئەم مانگە، سوپای ئیسرائیل بڵاویکردەوە، لە ئۆپپراسیۆنێکی هەواڵگریدا ئەبو عەتا، فەرماندەی سەرایا قودسیان کوشتوە، کە باڵی سەربازی بزوتنەوەی شۆڕشگێرانی ئیسلامییە لە کەرتی غەززە، دەسەڵاتی غەززەش بەڵێنی تۆڵەکردنەوەیدا.

پێشتر رۆژنامەیەکی ئیسرئیلی رایگەیاندبو، ئەبو عەتا، حەسەن نەسروڵا و قاسم سولەیمانی "سێ مەترسیدارترین دوژمنی ئیسرائیلن لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا"، چونکە ئەوان سەرپەرشتی هەمو ئەو هێرشانە دەکەن کە لە کەرتی غەززە و ناوچەکانی دیکەوە دەکرێتە سەر تەلئەبیب.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP